ئەمڕۆ دووشهممه ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەمال محهمهد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بهوهكالهت)، بە جیا پێشوازی لە هەر یەک لە ئاتیلا تۆس، کونسولی گشتیی هەنگاریا و ڕافائێل مۆڤسێسیان، کۆنسولی گشتیی ئەرمینیا لە هەولێر کرد.
هەواڵەکان

لە واشنتن وەزیری سامانە سروشتییەکان دوو ڕێکەوتننامەی واژۆ کرد
وەزیری سامانە سروشتییەکان، لە واشنتن لەگەڵ کۆمپانیای (HKNHKN Energy) و وێستێرن زاگرۆس (Western Zagros)، دوو ڕێکەوتننامەی گەورەی واژۆ کرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بهشدارى لە كۆنفرانسی "ڕاگوزەر بەرەو وزەی پاک و کەمکردنەوەی کاربۆن" كرد
ههرێمى کوردستان هەنگاوی گرنگی ناوە و بەردەواميش دەبێت لە زیادکردنی ڕێژەی بەکارهێنانی وزەی پاک و نوێبووەوە.

وەزیری سامانە سروشتییەکان به وهكالهت لەگەڵ کونسولی گشتيی ئەمەریکا کۆبووەوە
وەزیری سامانە سروشتییەکان (به وهكالهت)، جەختی لەسەر جێبەجێکردنی هەموو پابەندییەکانی وەزارەت کردەوە، لەپێناو گەیشتن بە ڕێکەوتن و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەكی یاسایيی نێودەوڵەتیی بردەوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی کۆمپانیای گەنێل ئینێرجی میران بینا باوی لیمیتەد (GEMBBL) قەرەبووی بەرچاوی تێچووی یاسایی دەکرێت.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە
حکومەت گرێبەستى لەگەڵ هیچ كۆمپانیایەک نەكردووە و سیستەمی دابەشكردنی غاز بەسەر ماڵاندا وەكوو خۆیەتی.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕێكکەوتن
وهزارهتى سامانه سروشتييهكان: پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە.

چاودێری و بەدواداچوونی کوالێتی و دابەشکردنی بەنزینی حکومی بەردەوامە
لیژنەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی كوالێتیی بەنزین، سەردانی مەیدانیی ژمارەیەك لە بەنزینخانەكانی پارێزگەی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد.