ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیاردرا لەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین هاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
هەر بۆیە داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکەن.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١