Skip to the content

پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یاسایی و دەستوورییە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ ی ئابی ٢٠٢٢، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بە (وەکالەت)، پێشوازیی لە ئیرڤین هیکس کونسوڵی گشتی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا ئامادەیبوون باس لە هەماهەنگیی نێوان تیمی کونسوڵخانەی ئەمریکا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ڕۆڵیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کراو پەیوەندییەکان بەگرنگ نرخێندران.

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت باسی لە دەستووری و یاساییبوونی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد و پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و گاز و کارەبای خستەڕوو. ئێرڤین هیکس خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان و دۆستایەتی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کورستانی بە گرنگ وەسف کرد و پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانی بە پێویست و گرنگ وەسف کرد.