زیاتر لە ٢١ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە
![](/media/16525/2ea2ec65-nawt31102018.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133129820810000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و تاوەکوو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا بڕی ٢٨ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٢٤٣ لیتر نەوتی سپی دابینکردووە و لەو بڕەش ٢١ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ١٠٦ هەزار و ٧٥٨ خێزاندا دابەش کردووە، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
لە پارێزگای هەولێر بڕی ٨ ملیۆن و ٤٩٢ هەزار و ٦٤٠ لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٤٨١ هەزار لیتری بەسەر ٣٧ هەزار و ٤٠٥ خێزاندا دابەشکراوە.
لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕی ٩ ملیۆن و ١٥٩ هەزار لیتر دابین کراوە و تاوەکوو ئێستاش بڕی ٥ ملیۆن و ١٤٩ هەزار لیتر بەسەر ٥ هەزار و ٧٤٥ خێزاندا دابەشکراوە.
لە پارێزگای دهۆکیش بڕی ١٠ ملیۆن و ٩١٧ هەزار و ٦٠٣ لیتر دابین کراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ٤٣ هەزار و ٦٠٨ خێزاندا دابەش کراوە.