Skip to the content

زیاتر لە ٢١ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشکراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە، دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و تاوەکوو ئێستاش زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان نەوتی سپیان بەسەردا دابەشکراوە.

‎حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا بڕی ٢٨ ملیۆن و ٥٦٠ هەزار و ٢٤٣ لیتر نەوتی سپی دابینکردووە و لەو بڕەش ٢١ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ١٠٦ هەزار و ٧٥٨ خێزاندا دابەش کردووە، کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

‎لە پارێزگای هەولێر بڕی ٨ ملیۆن و ٤٩٢ هەزار و ٦٤٠ لیتر نەوتی سپی دابینکراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٤٨١ هەزار لیتری بەسەر ٣٧ هەزار و ٤٠٥ خێزاندا دابەشکراوە.

لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بڕی ٩ ملیۆن و ١٥٩ هەزار لیتر دابین کراوە و تاوەکوو ئێستاش بڕی ٥ ملیۆن و ١٤٩ هەزار لیتر بەسەر ٥ هەزار و ٧٤٥ خێزاندا دابەشکراوە.

لە پارێزگای دهۆکیش بڕی ١٠ ملیۆن و ٩١٧ هەزار و ٦٠٣ لیتر دابین کراوە و لەو بڕەش ٨ ملیۆن و ٧٢١ هەزار و ٦٠٠ لیتری بەسەر ٤٣ هەزار و ٦٠٨ خێزاندا دابەش کراوە.