وەبەرهێنان لە کوردستان
خزمەتگوزارییەکان
لەپێناو دروستکردنی خواست بۆ کەرتی گەڕان و بەرهەمهێنانی خێرا گەشەسەندووی کوردستان، هەرێمی کوردستان دەرگاکانی کردووەتەوە بۆ کۆمپانیا جیهانیەکانی بواری خزمەتگوزاری کێڵگەکانی نەوت. کەرتی خزمەتگوزاریەکانی نەوت و غاز تا ئێستاش بۆ گەشەپێدانی گەورە ئامادەیە لە کاتێکدا هەردوو لایەنی بیانی و ناوخۆیی چالاکیەکانیان لە هەرێمدا چڕتر دەکەنەوە. لە پێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجەدا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پابەند دەمێنێتەوە بۆ پشتگیریکردنی کەرتێکی خزمەتگوزاری بەهێز، لە رێی سەپاندنی لایەنی سەلامەتی و ئاساییشی چالاکیەکان، و ئاسانکاریکردنی بۆ گواستنەوەی شارەزایی و زانین بۆ هێزی کاری ناوخۆیی و پاڵپشتیکردن لە بەرەوپێشچوونی ژێرخان کە رێگە دەدات بە هەڵسەنگاندن و دەرهێنانی پڕاوپڕی سەرچاوەکان لە هەرێمدا.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشوازی لە هەردوو
کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی بواری خزمەتگوزاری نەوت و غاز دەکات بۆ هەرێم.
سێ هەنگاوی سەرەکی هەیە بۆ دامەزراندنی کۆمپانیاکەت لە هەرێمی کوردستان، و بوونە بەشێک
لە یەکێک لە چالاکترین و پڕجۆشترین پیشەسازیەکانی نەوت و غاز لە جیهاندا.
١) تۆمارکردن لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
پرۆفایلی کۆمپانیاکەت بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی پێشکەشی تیمی تۆمارکردنی وەزارەتی
سامانە سروشتیەکان بکە بە ناردنی بۆ ئیمەیلی info@mnr.gov.krd
چاوەڕوانی رەزامەندی بە. پرۆفایلەکەش پێکدێت لە:
- توانا و شارەزایی کۆمپانیا
- نموونەی کاری پێشوو و ئەزموون
- زانیاری گشتی سەبارەت بە کۆمپانیا
پاش بەدەستهێنانی رەزامەندی، گورزەی تۆمارکردن وەردەگریت. فۆرمەکان پڕ بکەرەوە
و بە رێگەی ئەلیکترۆنی بیانگەڕێنەرەوە بۆ تیمی تۆمارکردنی وەزارەتی سامانە
سروشتیەکان.
٢) یەکەم گرێبەستت ببەرەوە و مۆڵەت بەدەستبهێنە
هەر کە تۆمار دەکرێیت، بانگهێشتنامەت پێدەگات بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە کۆمپانیا
نێودەوڵەتیەکانی نەوتەوە تەندەر وەربگریت. داواکاری پێشکەش بکە و گرێبەستێک ببەرەوە.
گرێبەستی ئیمزاکراوت لەگەڵ کۆمپانیای کارکەردا بهێنە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ
بەدەستهێنانی مۆڵەت.
٣) کۆمپانیاکەت تۆمار بکە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کاتێک مۆڵەت بەدەستدەهێنیت، دەتوانیت کۆمپانیاکەت لە هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی
بازرگانی و پیشەسازی تۆمار بکەیت. پێشنیاری گرتنی پارێزەرێک دەکرێت بۆ راییکردنی
پرۆسەکە. پەیوەندی بکە بە تیمی تۆمارکردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بۆ دەستکەوتنی
لیستێکی پێشنیارکراو لە پارێزەرانی ناوخۆ.
هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتن بۆ خۆت و کۆمپانیاکەت دەخوازین لە هەرێمی کوردستاندا.