Skip to the content

وەبەر‌هێنان لە کوردستان

خزمەتگوزارییەکان

لەپێناو دروستکردنی خواست بۆ کەرتی گەڕان و بەرهەمهێنانی خێرا گەشەسەندووی کوردستان، هەرێمی کوردستان دەرگاکانی کردووەتەوە بۆ کۆمپانیا جیهانیەکانی بواری خزمەتگوزاری کێڵگەکانی نەوت. کەرتی خزمەتگوزاریەکانی نەوت و غاز تا ئێستاش بۆ گەشەپێدانی گەورە ئامادەیە لە کاتێکدا هەردوو لایەنی بیانی و ناوخۆیی چالاکیەکانیان لە هەرێمدا چڕتر دەکەنەوە. لە پێناو بەدیهێنانی ئەم ئامانجەدا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پابەند دەمێنێتەوە بۆ پشتگیریکردنی کەرتێکی خزمەتگوزاری بەهێز، لە رێی سەپاندنی لایەنی سەلامەتی و ئاساییشی چالاکیەکان، و ئاسانکاریکردنی بۆ گواستنەوەی شارەزایی و زانین بۆ هێزی کاری ناوخۆیی و پاڵپشتیکردن لە بەرەوپێشچوونی ژێرخان کە رێگە دەدات بە هەڵسەنگاندن و دەرهێنانی پڕاوپڕی سەرچاوەکان لە هەرێمدا.

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق پێشوازی لە هەردوو

کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی بواری خزمەتگوزاری نەوت و غاز دەکات بۆ هەرێم.

سێ هەنگاوی سەرەکی هەیە بۆ دامەزراندنی کۆمپانیاکەت لە هەرێمی کوردستان، و بوونە بەشێک

لە یەکێک لە چالاکترین و پڕجۆشترین پیشەسازیەکانی نەوت و غاز لە جیهاندا.

١) تۆمارکردن لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان

پرۆفایلی کۆمپانیاکەت بەشێوازێکی ئەلیکترۆنی پێشکەشی تیمی تۆمارکردنی وەزارەتی

سامانە سروشتیەکان بکە بە ناردنی بۆ ئیمەیلی info@mnr.gov.krd

چاوەڕوانی رەزامەندی بە. پرۆفایلەکەش پێکدێت لە:

  • توانا و شارەزایی کۆمپانیا
  • نموونەی کاری پێشوو و ئەزموون
  • زانیاری گشتی سەبارەت بە کۆمپانیا

 پاش بەدەستهێنانی رەزامەندی، گورزەی تۆمارکردن وەردەگریت. فۆرمەکان پڕ بکەرەوە

و بە رێگەی ئەلیکترۆنی بیانگەڕێنەرەوە بۆ تیمی تۆمارکردنی وەزارەتی سامانە

سروشتیەکان.

٢) یەکەم گرێبەستت ببەرەوە و مۆڵەت بەدەستبهێنە

 هەر کە تۆمار دەکرێیت، بانگهێشتنامەت پێدەگات بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە کۆمپانیا

نێودەوڵەتیەکانی نەوتەوە تەندەر وەربگریت. داواکاری پێشکەش بکە و گرێبەستێک ببەرەوە.

گرێبەستی ئیمزاکراوت لەگەڵ کۆمپانیای کارکەردا بهێنە بۆ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بۆ

بەدەستهێنانی مۆڵەت.

٣) کۆمپانیاکەت تۆمار بکە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کاتێک مۆڵەت بەدەستدەهێنیت، دەتوانیت کۆمپانیاکەت لە هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی

بازرگانی و پیشەسازی تۆمار بکەیت. پێشنیاری گرتنی پارێزەرێک دەکرێت بۆ راییکردنی

پرۆسەکە. پەیوەندی بکە بە تیمی تۆمارکردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بۆ دەستکەوتنی

لیستێکی پێشنیارکراو لە پارێزەرانی ناوخۆ.

هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتن بۆ خۆت و کۆمپانیاکەت دەخوازین لە هەرێمی کوردستاندا.