Skip to the content

وەبەر‌هێنان لە کوردستان

وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پشتگیری لە سیاسەتی دەرگای کراوە و بیرۆکە و تەکنەلۆژیای نوێ دەکات. لەبەرئەوەی نەوت و غاز پیشەسازیەکی نوێیە لە هەرێمی کوردستان، وەزارەت تێدەگات لەوەی کە زانین و شارەزایی بیانی و هەروەها کارامەیی و بەشداریی ناوخۆ بنەمای سەرەکی دەبن لەم پرۆسەیەدا لە پێناو گەشەکردن بەرەو بوونە بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی و سەربەخۆ.

پێشوازی لە پێشنیارەکانی پرۆژە (پرۆپۆزەڵەکان) دەکەین بۆ هەر ناوچەیەکی کارکردنمان لە قۆناغی را‌هێنان و پەرەپێدانەوە تاکو گەڕان و بەرهەمهێنان. پێویستە لە پێشنیارەکانی پرۆژەدا، پێشینەی کۆمپانیاکەت و توانای دارایی و هونەری و ئەزموونی پەیوەندیدار و هەروەها بیرۆکەی سەرەکی پێشنیارکراوی پرۆژەکەتی تێدا بێت.

دەکرێت پێشنیاری پرۆژەکانی کەرتی گەڕان و بەرهەمهێنان (upstream) و کەرتی پیشەسازی پاڵاوتن و پاشکۆکانی (downstream)مان بۆ بنێردرێت لە رێی بەشی  پەیوەندیەوە لەسەر ئەم پێگەیە. ئەگەر کۆمپانیایەکیت لەبواری خزمەتگوزاری نەوت و غازدا کار دەکەیت و ئارەزووت هەیە لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکانت بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و غاز، پرۆسەیەکی جیا هەیە بۆ تۆمارکردن و رەزامەندی وەرگرتن بۆ دابینکەرانی خزمەتگوزاری. تکایە بڕوانە بەشی خزمەتگوزاریەکان بۆ بینینی ووردەکاری چۆنیەتی تۆمارکردن و بەشداربوون لە تەندەری خزمەتگوزاریەکاندا.