Skip to the content

هەواڵەکان

کارگەیەکی پاکردنەوەی تۆوی گەنم بە توانای 10 بۆ 12 تۆن لە کاتژمێرێکدا لە سلێمانی دروست دەکرێت

بەشی بەرهەم هێنان و پەسەندکردنی تۆو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیای AKY تەکنەلۆجی تورکی رێکەوتوون بەمەبەستی دروستکردنی کارگەیەکی پاکردنەوەی تۆوی گەنم 

پڕۆژەی یاسای تایبەت بە بەرهەم هێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن و پەسندکردن و پارێزگاری لە تەرزە کشتوکاڵیەکان پەسندکرا

 بێگەرد تاڵەبانی ئامادەبوو لە ناو هۆڵی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسایی بەرهەم هێنان و هاوردەکردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆمارکردن وپەسندکردن و پارێزگاری لەتەرزە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.

دوو به‌رهه‌می كشتوكاڵیی له‌ كه‌ره‌نتینه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ده‌رنه‌چوون و گه‌ڕێندرانه‌وه

دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیایی بۆ دوو باری به‌رهه‌می كشتوكاڵی هاورده‌ كراو كرا له‌ تاقیگه‌كانی كه‌ره‌نتینه‌كانی ‌مه‌رزی باشماخ، ده‌ركه‌وت ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ شیاوی خواردن نین، گه‌ڕێندرانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی کە لێوه‌ی هاورده‌ كرابوو.

بێگەرد تاڵەبانی، بۆ پاڵپشتی لە کۆنفرانسی ئاو بۆ داهاتوو پێشوازی لە ڕێکخراوی ئەلپەرلمێنتی ئەڵمانی کرد

ڕۆژی سێشەممە 2021/10/26 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە شاندێکی ڕێکخراوی ئەلپەرلمێنتی ئەڵمانی ،کە وەکو ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنی ئەڵمانی ماوەیەکە کار دەکەن لەسەر ئەنجامدانی پرۆژەی (ئاو بۆ داهاتوو )لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان .

بنەتۆکانی ئیدارەی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری پێشکەوتوو دەرمان و پشکنینیان بۆ دەکرێت

بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی داچاندنی گەنم لە ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لە ڕێگای ئامێری تایبەتمەند بەردەوامە لە دەرمانکردن و پشکنینی بنەتۆی پێویست بۆ جوتیارانی ناوچەکە

وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ کۆمپانیا بەشداربووەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دووەمین پێشانگای نێودەڵەوتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کۆدەبێتەوە

ڕۆژی پێنجشەمە2021/10/21 لەسەر ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، رزگار حه‌مه‌د خدر ڕاوێژکاری وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد

دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە

ڕۆژی چوار شەممە 2021/10/20 لە سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی بەشداربوو لە کردنەوەی دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیی لە پ.ی.د.یوسف بەرزنجی دەکات

ڕۆژی سێشەممە 2021/10/19 بێگەرد تاڵەبانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو پێشوازیی کرد لە پ.ی.د.یوسف بەرزنجی و  ڕایگەیاند: بۆ پەرەپێدان و پارێزگاری لە سامانی ئاژەڵی لە وڵاتەکەمان هەمیشە پشتیوانیی لە هەموو کارێکی پڕ بایەخی زانستی و ئەکادیمی دەکەین لە وەزارەتمان

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ خاوەن پڕۆژە پەلەوەرییەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە کۆبۆوە

ڕۆژی سێشەممە ،2021/10/19 لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، لەگەڵ خاوەن پڕۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر کۆبۆوە