وهزيرى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو بەڵێنی دا ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریيەکان بکرێت و بە نووسراوێک ڕوونکردنەوەی تەواو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەن، تاکوو لەو ئاسته گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
هەواڵەکان

تیمێکی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکانی ئهگريفارمی جیهانی سەردانی وەزارەتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو دەکەن
ئامانجی کۆبوونەوەكه بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پتەوکردنی هەماهەنگیيەکان و سوودوەرگرتن لە ئاڵوگۆڕی زانیاریيەکان، بۆ مەبەستی پێشخستنی كهرتى کشتوکاڵی، ئاژەڵداری، باخداری و ئاودێری.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان كۆبوونهوه
ئەم کۆبوونەوەیە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هەماهەنگییەکان و خستنەڕووی کێشە هاوبەشەکانی نێوان کشتوکاڵ و ژینگە.

کۆبوونەوەی ليژنەی تەکنیکی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سهرچاوهكانى ئاو لهگهڵ ڕێکخراوی WFP بەڕێوەچوو
دەستنیشانکردنی دروستکردنی سێ پۆندی ستراتیژی و دیراسەکردنی لۆکەیشنی ئەو پۆندانە، هەروەها نۆژەنکردنەوە و چاکسازیکردن لەو پۆندانەی کە زۆر پێویست و گرنگن، لە چوارچێوەی پرۆژەی پۆندسازی و هەرەوەزی و پاڵپشتيی جوتیاران، تهوهرێكى گفتوگۆكان بوو.