سەرەڕاى بڵاوکردنەوەى بەیاننامەیەک دژ بە بڕینەوەى دارستانە خۆڕسکەکانى هەرێمى کوردستان، یاداشتنامەیهكی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتى کشتوکاڵى عێراقى فیدراڵ و هەرێم واژوو کرا بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان و هەماهەنگی زیاتر.
کار و چالاکییەکان
وهزیری كشتوكاڵی عێراق پرۆژه كشتوكاڵییەکانی سلێمانی بهسهر کردەوە
محەمەد کەریم ئەلخفاجی به یاوهریی بێگهرد تاڵهبانی، پرۆژەی سەربڕخانەی مریشکی پیرەمەگروون و خانووە پلاستیکییەکانی سەوزە و میوە و کارگەی ئالیکی بازیان و پەلەوەری جوجکهەڵهێنەری سەرکۆی بەسەر کردەوە.
لە ئایندەیەکی نزیکدا هەنگاوی گرنگ دەنرێت بۆ گواستنەوەی ئەزموونی وەبەرهێنان و پیشەسازی کشتوکاڵی وڵاتی هۆڵەندا بۆ ههرێمی كوردستان
ئهمڕۆ٢٠٢١/٤/٢١ بێگەرد تاڵەبانی،وهزیری كشتوكاڵ وسهرچاوهكانی ئاو، پێشوازیی كرد لە جانی ڤۆس بەڕێوەبەری هاوبەشی ستراتیژی لە رێکخراوی کابی هۆڵەندی.
بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو ، به مەبەستی پشتیوانی و هەماهەنگیی لەگەڵ کۆمەڵەی جوتیارانی کوردستان کۆبۆوه
ئەمڕۆ ٢٠٢١/٤/١٣ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی راوێژکار و ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، لەگەڵ ژمارەیەک لە جوتیارانی نموونەیی كۆبۆوه.
بێگەرد تاڵەبانی وهزیری كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاو، پرۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بەسەر دەکاتەوە
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەیاوەریی ستافێکی باڵای وەزارەت و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانێکی مەیدانییان ئەنجامدا بۆ بەسەرکردنەوەی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لەپارێزگای هەولێر.
جێگری سەرۆکی حکومەت، بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێنی دانا،كه ههلی كار بۆ ٨٠٠٠ كهس دهڕهخسێنێت
لەمەڕاسیمێکی شایستەدا بەردی بناغەی کارگەی شەکری چەوەندەری بیتوێن دانرا، وەکو یەکێک لە پرۆژە هەرە گرنگ و ستراتیژیەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئابورلاند.
له ساڵی ئاییندهدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،پاڵپشتییهكی تهواوی جوتیاران دهكات بۆ چاندنی پهتاتهی پیشهسازی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و نوێنەرایەتی پێنچ کۆمپانیا و چەند جوتیارێکی بەرهەمهێنی پەتاتەی پیشەسازی، یاداشتنامەیهكی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەت و کۆمپانیاکانی (ئەربیل بەیروت ، لۆنا ، Golden Earth ،گرین عێراق ، زین سناکس ) واژۆ كرا.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دیراسهی هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵیی دهكات
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە هەنگاوەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکان و ڕێژەی باران بارین بهڕێوهچوو.
بێگهرد تاڵهبانی وهزیری كشتوكاڵ ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پەرەپێدانی پرۆژەی بەرهەمهێنانی خانووە پلاستیکییەکان کرد.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٤/٦ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و بهڕێوهبهری گشتیی باخداری ودارستان و پاوان، لەگەڵ ستافی باڵای کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی کۆبۆوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژمارەیەک میدیاکاری کشتوکاڵیی ڕێکدەخات
مەڕاسیمێكی تایبەت رێكخرا بۆ رێزگرتن له ژمارەیەك نووسەرو میدیاكار كه له رابردوودا خزمەتێكی میدیایی بەرچاو و سەرکەوتوویان هەبووە لە بواری کشتوکاڵ و ئاودێری.