Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

بەردی بناغەی پڕۆژەی ئەندەرپاسی سێمێل دانرا

ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢٨ لە رێورەسمێک، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ئەندەرپاسی سێمێل-ی لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دھۆک دانا.

بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان چەند شوێنێک قیرتاودەکرێ

لەچوارچێوەی کارو پڕۆژە بەردەوامەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، ھەڵمەتی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی چەند شوێنێک لەسەر رێگا سەرەکییەکانی خەلیفان-بالیسان، بەحرکە-جەژنیکان بەردەوامە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بانگهێشتنامەی سێ کۆمپانیای جیهانی بۆ ئامادەکردنی بەهای ئابوری هێڵی ئاسنین واژۆ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 لە رێورەسمێکدا کە لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن واژۆی لەسەر بانگهێشتنامەی سێ کۆمپانیای گەورەی جیهانی کرد بۆ ئامادەکردنی بەهای ئابوری (جدوی الاقتصادی)ی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی کوردستان کرد.