وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم، ناڕەزایەتی دەگەیەنێتە دەزگای بەرهەمهێنەری زنجیرە درامای (گورگی تەنیا) و کەناڵی (atv) و تەواوی ئەو ستافە،لە بەرامبەر سووكایەتی و بڵاوكردنەوەی تۆوی شۆفێنیزم و بە کەم سەیرکردنی بەرامبەرەكانیان
هەواڵەکان
وەزارەتی ڕۆشنبیری: زنجیرەی (گورگی تەنیا) سووکایەتییە بە خەبات و هێماكانی گەلی كورد
وەزارەتی ڕۆشنبیری: پێویستە ڕۆژنامەنووسان پابەندبن بە ئیتیک و ئەخلاقیاتی کاری ڕۆژنامەنووسی و دوورکەوتنەوە لە زمانی تەشهیر و ناوزڕاندن
بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کورد، لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین و یادی دامەزرێنەران و پێشەنگانی ئەم کایە هەرە مەزن و کاریگەرەی مێژووی دێرین و هاوچەرخی گەلی کورد بەرز ڕادەگرین.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی خۆی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ڕاگەیاند
یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یانەی وڵاتانی عەرەبی و ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی شوعلەی یەمەنی لە وڵاتی تونسن.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا ڕێکخستنی هەیکەلی حکومەت باسکرا
لە دیوانی وەزارەت کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و لیژنەی بڕیاری ٣٣ لە ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی هەیکەل و کەموکوڕیەکانی بەرێوەچوو.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانییەتی زمانی کوردی لە فەوتان و شێواندن بپارێزێت
له ڕۆژی زمانی دایك، گەلی كوردستانیش وەك هەموو گەلانی دیكەی جیهان، بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی هەوڵی پاراستنی زمانەكەی و به فهرمیی ناسینی داوە.
پەیوەندییە کلتوورییەکانی کوردستان و هیندستان تاوتوێ کران
له دیدارێكدا لهگهڵ وهزیری ڕۆشنبیریی، سەرکونسوڵی هیند ڕایگەیاند بەردەوام هانی سەرمایەدارانی خۆمان داوە بێنە هەرێمی کودستان سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان بکەن.
حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی هەیە میدیا بە ئاراستەیەک بێت کە خزمەت بە دۆزی گەلەکەمان بکات