رۆژی شەممە ٢٠٢١/٣/٢٧ لە شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی حەمەی حەمە سەعید، وهزیری رۆشنبیری و لاوان و هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، پەردە لەسەر پەیکەری شانۆکاری کۆچکردوو (غازی بامەڕنی) لادرا.
هەواڵەکان
به بۆنهی یادەکانی ئادار و نەورۆز، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد
رۆژی پێنج شەممە ٢٥/٣/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، هەفتەی رۆشنبیریی سلێمانی ، دەستی بەکارەکانی کرد.
پەیامی پیرۆزبایی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2721 ی کوردیی، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان دەکەین، کە بەشکۆوە یادی نەورۆز دەکەنەوە.
بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەکات
ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/3/7 د.سالار عوسما ن بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە پانزە گەنجی ئێزیدیی ڕزگاربووی دەستی داعش.
پیرۆزبایی بۆ یادی (30) ساڵەی راپەرینی ساڵی 1991
پیرۆزبایی یادی (30) ساڵهی راپهڕینی ساڵی 1991 له خهڵکی کوردستان و سهرجهم گهلی عێراق دهکهم . ئەو راپەرینەی کەدواتر بوو بەھۆی گۆڕانکاری و کۆتایهێنان به رژێمی دیکتاتۆری بەعس و تارادەیەک بهرقهرارکردنی دیموکراسی و ئازادی.
لەدیداری دەزگاکانی ڕاگەیاندندا
ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د.سالار عوسمان بریکاری وەزارەت، پێشوازیان لە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
کردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن
بەئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەولێر و جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو جێگری وەزیری دەرەوە و سەرکونسڵی ئەرمینیا لەهەرێمی کوردستان و باڵوێزی ڕوسیا لەعێراق، سەنتەری ڕۆشنبیری ئەرمەن لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە.
لەدیداری یانەی شەترەنجی خانزاد دا
ئەمرۆ سێ شەممە 2021/2/23 حەمەی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە د.دڵزار حمد ساڵح سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد کرد، لەدیدارەکەدا باس لەگرنگی شەترەنج کرد و کاریگەرییە پۆزەتیڤەکانی ئەو وەرزشەکرد لەبونیادی کۆمەڵگەدا.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پێشوازی لە ژمارەیەک پسپۆری بواری دەستنوس کرد
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 حەمەی حمە سەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبونی ژمارەیەک ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی ناو دیوانی وەزارەت پێشوازی لە عبدولمەجید حەیدەری پسپۆری بواری دەستنوس و ژمارەیەک لێکۆڵەرکرد.
پەیامی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە
ئەمرۆ شەممە 2021/2/20 لای هەموان ئاشکرایە ٢١ شوباتی هەموو ساڵێک، لەلایەن یونسکۆوە بەرۆژی زمانی دایکیی دیاری کراوەو ناسراوە، لەم ڕۆژەدا پیرۆزبایی لەئاخێوەرانی تەواوی زمانەکانی جیھان دەکەین.