Skip to the content

هەواڵەکان

وه‌زيرى ڕۆشنبيرى و لاوان: چارەسەری یاسایی بۆ کێشەکانی سۆشیالمیدیا پێویستە لەسەر بنەمای پاراستنی شکۆی مرۆڤ و بنەماکانی مافی مرۆڤ داڕێژرابێت

حه‌مه‌ى حه‌مه‌سه‌عيد: هیوادارم ئەم دیدارە ببێتە دەروازیەکی گرنگ بۆ کردنەوەی دەرگه‌ی گفتوگۆ و بەشداریکردنی هەموو لایەک لە گەڵا‌ڵەکردنی ڕوانگەیەکی نیشتمانی بۆ خزمەتی ژینگەی میدیاییمان.

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان: پشتیوانی چالاکیی کولتووری پێکهاتەکانین

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەت بەو پەڕی بایەخەوە گرنگی بە گەشەکردن و بووژاندنەوەی کولتوور و هونەری پێکهاتە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەدات.

بايەخ بە میوزیک و ئامێرە کوردییەکان دەدرێت

کۆنسێرڤاتۆریای چایکۆڤسکی، بڕیاری دا، بۆ ئەمساڵی خوێندن، میوزیک و ئامێرە کوردییەکان بخاتە ناو پڕۆگرامی خوێندن و ژمارەیەک کورسیش بۆ فێرخوازانى بواری میوزیک لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات.

كۆنفرانسی "جینۆسایدی گەلی کوردستان و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیادا" ساز دەکرێت

بڕیارە لە سەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، بە چاودێریی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی (جینۆسایدی گەلی کوردستان و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەر و میدیادا ) ساز بكات.

هەرێمی كوردستان بە چالاكیی جۆراوجۆر یادی ڕۆژی جیهانیی لاوانی كردەوە

ڕۆژی ١٢ی ئابی هەموو ساڵێك تایبەتە بە ڕۆژی جیهانیی لاوان و ساڵانە لەو ڕۆژەدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، چالاكیی جیاجیای تایبەت بە پێشخستنی توانا و بەهرەی لاوان و برەودان بە خولیاكانیان ڕێك دەخات.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: پشتیوانيی پرۆژە كولتووری و فەرهەنگییەكان دەكەین

شاندی ڕێکخراوی ئێس ئای ئێڵی زمانەوانی، وێڕای دەربڕینی پێزانینیان بۆ پێشوازی وەزارەت لە هەوڵەکانیان، ئاماژەیان بە پرۆژەکانیان لەپێناو خزمەتکردنی زمانی دایک لە هەرێمی کوردستان کرد.

هیندستان ژمارەیەك كورسيی خوێندن لە بواره‌كانی میوزیك و كولتوور بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دابين ده‌كات

باڵیۆزی هیندستان لە بەغدا: هیندستان ئامادەیە لە بواری خوێندنی کولتوور و میوزیکدا، کورسيی خوێندن وەک دیاری ببەخشێتە وەزارەت، بۆ ئەوەی فێرخوازانی کورد بتوانن لەو بوارانەدا بچنە هیندستان و خوێندن تەواو بکەن.

لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکخرا

لە وۆرکشۆپەکەدا، ڕاهێنەرانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان/ دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان وردەکاری شێوازی بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕێکارەکانی کۆمیسیۆنیان خستە ڕوو.

بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان فیلمی "كچانی خۆر" نمایش كرا

فیلمی "كچانی خۆر"، چیرۆكی ٩ كچی ڕزگاربووی دەستی داعش دەگێڕێتەوە، كە دوای داگیركردنی شنگال لە ٣ی ئابی ٢٠١٤، لە لایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێندرابوون.