Skip to the content

هەواڵەکان

کار بۆ پڕۆژەی کتێبخانەی نیشتمانیی ئەلیکترۆنی و ژمارەی سپاردنی نێودەوڵەتی دەکرێت

وه‌زیری رۆشبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی كتێبخانه كتێبخانه‌ گشتییه‌كان كۆبووەوە.

شاندێکی وڵاتی پۆڵەندا گرنگی بە پەیوەندیی کلتووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدەن

شاندێکی وڵاتی پۆڵەندا و وەزارەتی ڕۆشنبیری تاووتوێی پەیوەندیی کولتوورییان کرد.

‎کچە ئەکتەرێکی کەرکووک لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی تەرابلوس لە لوبنان خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی بەدەستهێنا

گرووپی شانۆیی هەوار لە کەرکووک بە نوێنەرایەتیی کوردستان و عێراق بە مۆنۆدرامای "وەك قەقنەس دەسووتێم" بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی تەرابلوس لە لوبنان کرد و توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ بەدەستبێنێت.

گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندیی ڕۆشنبیرانی کورد و عەرەب کرا

له‌ دیدارێكدا پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندییه‌ ڕۆشنبیری و كولتوورییه‌كان و درووستكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان ڕۆشنبیرانی كورد و عه‌ره‌ب تاووتوێ كران.

فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ بەردەوامە

پاش ئەوەی ڕۆژی چوار شەممە 2022/6/29 بەچاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، دووەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی مۆسکۆ دەست بەکارەکانی کرا. فێستیڤاڵەکە بەردەوامی بەخۆی دەدات.

‎دووەمین خوولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" لە وڵاتی ڕووسیا دەستی پێکرد


دووەمین خوولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" بە نمایشی بەرهەمی سینەماکارانی ٨ وڵاتی جیهان لە شارەکانی مۆسکۆ و سەنپتێرزبوورگ لە وڵاتی ڕووسیا دەستی پێکرد

وەزارەتی ڕۆشنبیری: زنجیرەی (گورگی تەنیا) سووکایەتییە بە خەبات و هێماكانی گەلی كورد


وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێم،  ناڕەزایەتی دەگەیەنێتە دەزگای بەرهەمهێنەری زنجیرە درامای (گورگی تەنیا) و کەناڵی (atv) و تەواوی ئەو ستافە،لە بەرامبەر  سووكایەتی و بڵاوكردنەوەی تۆوی شۆفێنیزم و بە کەم سەیرکردنی بەرامبەرەكانیان

وەزارەتی ڕۆشنبیری: پێویستە ڕۆژنامەنووسان پابەندبن بە ئیتیک و ئەخلاقیاتی کاری ڕۆژنامەنووسی و دوورکەوتنەوە لە زمانی تەشهیر و ناوزڕاندن

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە، پیرۆزبایی لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کورد، لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین و یادی دامەزرێنەران و پێشەنگانی ئەم کایە هەرە مەزن و کاریگەرەی مێژووی دێرین و هاوچەرخی گەلی کورد بەرز ڕادەگرین.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان پشتیوانی خۆی بە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ڕاگەیاند

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی یانەی وڵاتانی عەرەبی و ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی شوعلەی یەمەنی لە وڵاتی تونسن.