Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری پەروەردە سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرد

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲٥ی ئابی۲۰۲۲، کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەیانی، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردە، دەستکرا بەدابەشکردن و سەرپەرشتیکردنی پرسیارەکانی خولی دووەمی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانیەوە.

قوتابخانەی ئەحمەد موختار جاف لە پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی ئابی ۲۰۲۲، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وەزیری پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەشداری لە کردنەوەی مه‌راسیمی قوتابخانەی ئامادەیی "ئەحمەد موختار جاف " کرد.

بە گوژمەی ٣ ملیار و ١٣٠ ملیۆن دینار، قوتابخایەکی (١٢) پۆلی لە ڕانیە دروست دەکرێت

" ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی  سلێمانی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینی کرد و فەرمانی دامەزراندنی  بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ڕاپەڕینی پێشکەش بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین کرد.

قوتابخانەیەکی ۱۲ پۆلی لەسنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ۲ی۸ی۲۰۲۲، بەچاودێری  "ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردە، قوتابخانەی(پێکەوەژیان)ی بنەڕەتی (۱۲) پۆلی لەناحیەی قوشتەپە  لە سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر كردەوە.