Skip to the content

هەواڵەکان

بەئامادەبونی کونسولی ئیمارات لەهەولێر 80 تابلێت بەسەر قوتابیانی قوتابخانەیەکی هەولێر دابەشکرا

ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بە ئامادەبوونی ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری کونسولی ئیمارات لە هەولێر، لە قوتابخانەی نازدار ی بنەڕەتی تێکەڵاو (80) هەشتا تابلێت بەسەر قوتابیان دابەش کرا.

وەزیرى پەروەردە پێشوازى لە رێکخراوی دەزگای خێرخوازی بارزانی کرد

 ئالان حمە سعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازی لە موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئەندامی دەستەی کارگێری دەزگاکە کرد.

وەزارەتی پەروەردە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ڕادەگەیەنێت

بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە قۆناغەکانی ١ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی و هەروەها دەوامی پەیمانگاکان، لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژی چوارشەممە 2021/2/3 وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد

وەزیری پەروەردە لەگەل لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لەپەرلەمان کۆبۆوە

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان،بەیاوەرى راوێژکاران و بەرێوەبەرى گشتى دیوان لە وەزارەت، لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى لێژنەى پەیوەندییەکان و ڕەوەندى کوردستانى لە پەرلەمانى کوردستان، سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی خوێندنی کوردی لەتاراوگە کۆبووەوە.

وەزیری پەروەردە قوتابخانەیەکی 12پۆلی لەشاری سلێمانی کردەوە

بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرێزان پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری هەڵەبجە، قوتابخانەی (قومریە خان)ی بنەڕەتی لە پارێزگای سلێمانی کردەوە.

بەردی بناغەی قوتابخانەیەک لە شاری سلێمانی دانرا

بەچاودێری و سەرپەرشتی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی قوتابخانەی مامۆستا جەمال عەبدول لە شاری مامۆستایان سەر بە پاڕێزگای سلێمانی دانرا.

وەزیری پەروەردە سنووری پەروەردەی شەقڵاوەی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی ۱ی ٢٠٢١، بەئامادەبوونی ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەرێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردن و ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسانی تر و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و پیاو ماقوڵانی دەڤەرەکە بەجیا هەریەک لە قوتابخانەی (ئاقوبانی) بنەڕەتی و دواناوەندی هیرانی کوڕانی کردەوە .

وەزارەتى پەروەردە و خوێندنی باڵا کۆنفرانسێکى هاوبەش بۆ پرسە پەیوەندارەکان سازدەکەن

بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پرسە هاوبەشەکانى نێوان هەردو وەزارەت لە کۆبونەوەى نێوان وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا و پەروەردە بڕیاردرا لە مانگى شوباتى ئەمساڵ کۆنفرانسێکى زانستى هاوبەش لەنێوان هەردو وەزارەت بۆ بابەتە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەدرێت.

وەزیری پەروەردە بینایەی بەرێوەبەرایەتی سەرپەرشتیارانی هەولێری کردەوە

ئەمرۆ 17ی کانونی دووەم(یەنایەر)2021 (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بینای نۆژەنکراوەى بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیکردنى پەروەردەیى لە هەولێر کردەوە.

چۆنیەتی دەوامکردن و ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١

بە مەبەستی رێکخستن و چۆنیەتی دەوامکردن و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی گشت قۆناغەکانی خوێندن، رێکەوتی ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەم بڕیارانە دەرچوون