Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور كۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٣١ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە چۆی كوانژین، كونسوڵی گشتی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان كرد. لەكۆبوونەوەیەكدا كە بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا ئامادەی بوو، وەزیری كارەبا باسی لە سەركەوتنی بەگەڕخستنی وێستگەی هەڵمی خەبات بەڕێوەچوونی كارەكانی كرد. كونسوڵی گشتی كۆریا سوپاسی هاوكاریی و كارئاسانییەكانی وەزارەتی كارەبای كرد بۆ سەركەوتنی كارەكان.

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە

ڕۆژی شەممە ٢٧⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: لە جەژنی نەورۆز و پشووەكاندا بە سەركەوتوویی بەرنامەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێكرا و بە تێكڕا، رۆژانە لە سەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بەهاوڵاتیان درا.

پرێزینتەیشنێكی تایبەت بە بەشداری كەرتی تایبەت لە بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٣/١٨ بە ئامادەبوونی كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پرێزینتەیشنێكی تایبەت بە بەشداری كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو.

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگاری هەولێری كرد

ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢١/٣/١٧ كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێری كرد. لە دیداری نێوانیاندا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر ئامادەی بوون.

پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەك پەسەندكراو پسوولەی كرێی كارەباش بەسیستەمی پێوەری زیرەك چاپ دەكرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی دیوان ئامادەیبوون.

كۆمپانیای كار پرێزینتەیشنێكی تایبەت بەشداریكردن و بەڕێوەبردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا پێشكەش كرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا كۆمپانیای ( كار ) پرێزینتەیشنێكی تایبەت بەبەشداری كۆمپانیاكە بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا پێشكەش كرد.

بەمەرجی كوالێتی و گونجاوی نرخ وەزارەتی كارەبا ئامادەیە پێشوازی لەبەرهەمەكانی كارەبایی كارگەی دیالە بكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە ئەندازیار عەبدولستار بەڕێوەبەری گشتی كارگەی پیشەسازیی كارەبای دیالە كرد

وەزیری كارەبا : ئەزموونە پێشكەوتووەكانی دنیا پێمان دەڵێن هاوبەشیكردنی كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا لەبەرژوەندی هەمووانە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەشداریی پرێزینتەیشنێكی كۆمپانیای تۆرۆسی كرد، كەبەمەبەستی بەشداریكردنی كەرتی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو.

وەزیری كارەبا لەگەڵ یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان لقی هەولێر كۆبووەوە.

ئەمڕۆ 2021/3/9 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە سەرۆ ئیسماعیل سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی بەڵێندەرانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە سەرۆك و بەرپرسی كۆمپانیاكانی بەڵێندەرایەتی بواری كارەبا.

وەزیری كارەبا لەیادی هەشتی مارس رۆڵ و پێگەی ئافرەتانی بەرز نرخاند

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/8 لە رۆژی جیهانی ئافرەتاندا، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەنووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە ئافرەتانی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا كرد.