Skip to the content

هەواڵەکان

پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر كه‌ لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کامبرێج لە هەولێر كرایه‌وه‌، بە توانای بەرهەمهێنانی ٢٠٠ کیلۆوات و ١٥٠ کیلۆوات پاتری جێبەجێ کراوە  و ٦٠٠ پانێل لە خۆ دەگرێت و لە لایەن کۆمپانیای SMD ئەڵمانی دروستکراوە.

پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی خەبات، بۆ وێستگەی ئیفراز (3) کرایەوە

هێڵی 33 کەی ڤی لە وێستگەی خەبات بۆ ئاوی ئیفراز (3) هەولێر، دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی هەولێر دابین بکات و توانای گواستنەوەی 50 بۆ 60 مێگاوات کارەبای هەیە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با لە یەک کاتدا کار لەسەر 4 پڕۆژەی جیاواز لە هەولێر دەکات

لە پێناو کەمکردنەوەی بارزۆری و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاریی،  وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیای پاڵۆسه‌وه‌  به‌ به‌رده‌وامیی  كار له‌سه‌ر 4 پڕۆژەی جیاواز ده‌كات

مەراسیمی کردنەوی وێستگەی 132KV نیشتمان لە هەولێر

وێستگەی 132KV نیشتمان، 187 مێگاوات کارەبا لە سنووری وێستگەکە دابەش دەکات و لە لایەن کۆمپانیای زاگرۆسەوە لە ماوەی 10 مانگدا جێبەجێکراوە.
 

پرۆژەیەکی کارەبا بە تێچوونی نزیکەی 3 ملیار دینار لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەکە لەسەر داهاتی لە 8%ی کارەباى بەڕێوبەرایەتیی گشتىی کارەباى سلێمانى لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە لە ماوەی 270 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
 

وەزیری کارەبا: رێگە بە کەمتەرخەمی لە خۆپارێزیی پیشەیی تیمەکانی کارەبا نادەین

وەزارەتی کارەبا تەواوی پێداویستی و کەلوپەلی خۆپارێزیی پیشەیی بۆ تیمەکانی دابین کردووە و رێنمایی پیویستیش بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی کار و پاراستنی گیانی تیمەکانی دەرکردووە.
 

پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە هەولێر کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە دانیشتوانی باداوە، کارێزان، حەمرین و دارەتوو سوودی لێ دەبینن

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ چارەسەرکردنی بارزۆری فیدەرەکانی کارێزان 2+1، حەمرین6، باشوور 7+1، باداوە 12 و دارەتوو) .

لە ڕاپەڕین هێڵێكی ستراتیژی پاڵەپەستۆی بەرزی كارەبا دروست دەكرێت

 ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنی وێستگەیەكی 50 مێگاواتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە قەڵادزێ و
 دابینكردنی ملیارێك و 875 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی 13 پڕۆژەی دابەشكردنی كارەبا ده‌كرێت

دابەشکردنی کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت

بە تایبەتیکردنی کەرتی دابەشکردنی کارەبا لە قۆناغی کۆتایی دایە و لە سەرەتاکانی مانگی ئەیلوول بۆ پێدانی بە کەرتی تایبەت ئامادە دەکرێت.