Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە لیزا بۆ دۆنڵی، كونسوڵی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كرد.

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان جەخت لەسەر تەواوكردنی پڕۆژەی وێستگەی (١٦٥) مێگاواتی گەرمیان دەكاتەوە

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیای ئەگریگۆی بەریتانی جەختی لەسەر گرنگی جێبەجێكردنی وێستگەی ١٦٥ مێگاواتی گەرمیان كردەوە.

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی عەلی حەمەساڵح سەرۆكی لێژنەكە و جێگر و ئەندام و ڕاوێژكارانی لێژنەكە كۆبووەوە.

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی جێگری سەرۆكی پەرلەمان و لێژنەی سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان كرد

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢١/٤/٥ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لە لایەن دکتۆر هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا.

دوو پرۆژەی گواستنەوەی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

وەزارەتی كارەبا لەرێگەی كەمكردنەوەی نهێنی
دوو پرۆژەی گواستنەوەی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ دەكات.

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە

ڕۆژی شەممە ٢٧⁄ ٣⁄ ٢٠٢١ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: لە جەژنی نەورۆز و پشووەكاندا بە سەركەوتوویی بەرنامەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێكرا و بە تێكڕا، رۆژانە لە سەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بەهاوڵاتیان درا.

پرێزینتەیشنێكی تایبەت بە بەشداری كەرتی تایبەت لە بەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٣/١٨ بە ئامادەبوونی كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان پرێزینتەیشنێكی تایبەت بە بەشداری كەرتی تایبەت لەبەڕێوەبردنی دابەشكردنی كارەبا بەڕێوەچوو.

پلانی پرۆژەی پێوەری زیرەك پەسەندكراو پسوولەی كرێی كارەباش بەسیستەمی پێوەری زیرەك چاپ دەكرێت

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لێژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی دیوان ئامادەیبوون.

كۆمپانیای كار پرێزینتەیشنێكی تایبەت بەشداریكردن و بەڕێوەبردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا پێشكەش كرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/16 بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا كۆمپانیای ( كار ) پرێزینتەیشنێكی تایبەت بەبەشداری كۆمپانیاكە بۆ بەڕێوەبردنی كەرتی دابەشكردنی كارەبا پێشكەش كرد.

بەمەرجی كوالێتی و گونجاوی نرخ وەزارەتی كارەبا ئامادەیە پێشوازی لەبەرهەمەكانی كارەبایی كارگەی دیالە بكات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/10 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە ئەندازیار عەبدولستار بەڕێوەبەری گشتی كارگەی پیشەسازیی كارەبای دیالە كرد