Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەت پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لەكەسنەزان جێبەجێ كرا

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 21ی كانوونی یەكەم (دیسەمبەری) 2020 لە ناحیەی كەسنەزان لەهەولێر ڕێ وڕەسمی تەواوبوونی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان بەگوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن و 148 هەزار دینار بەڕێوەچوو.

بەسەرپەرشتی وەزیری كارەبا وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەبات بەتەواویی توانای خۆیەوە دەستی بەبەرهەمهێنان كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەرپەرشتی ئیشپێكردنی یەكەی دووەمی وێستگەی 300 مێگاواتی هەڵمی خەباتی كردوو بەسەركەوتوویی توانرا وێستگەكە بەتەواویی توانای خۆیەوە بەكاربخرێت.