Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر له‌ شاری هه‌ولێر كرایه‌وه‌

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر كه‌ لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی کامبرێج لە هەولێر كرایه‌وه‌، بە توانای بەرهەمهێنانی ٢٠٠ کیلۆوات و ١٥٠ کیلۆوات پاتری جێبەجێ کراوە  و ٦٠٠ پانێل لە خۆ دەگرێت و لە لایەن کۆمپانیای SMD ئەڵمانی دروستکراوە.

پڕۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گواستنەوەی کارەبای 33 کەی ڤی خەبات، بۆ وێستگەی ئیفراز (3) کرایەوە

هێڵی 33 کەی ڤی لە وێستگەی خەبات بۆ ئاوی ئیفراز (3) هەولێر، دەتوانێ بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ کارەبا بۆ پڕۆژەی ئاوی هەولێر دابین بکات و توانای گواستنەوەی 50 بۆ 60 مێگاوات کارەبای هەیە.

مەراسیمی کردنەوی وێستگەی 132KV نیشتمان لە هەولێر

وێستگەی 132KV نیشتمان، 187 مێگاوات کارەبا لە سنووری وێستگەکە دابەش دەکات و لە لایەن کۆمپانیای زاگرۆسەوە لە ماوەی 10 مانگدا جێبەجێکراوە.
 

پرۆژەیەکی کارەبا بە تێچوونی نزیکەی 3 ملیار دینار لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەکە لەسەر داهاتی لە 8%ی کارەباى بەڕێوبەرایەتیی گشتىی کارەباى سلێمانى لە لایەن کۆمپانیای شاندزەوە لە ماوەی 270 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت.
 

وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمان دابین دەكرێت

وێستگەیەكی مۆبایلی كارەبا بۆ پردی حافز لەقەزای چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر بەگوژمەی 1 ملیار و 373 ملیۆن و 500 هەزار دینار لەماوەی 270 رۆژدا دابین دەكرێت.

ئیمارات وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێم دەکات

كونسوڵی ئیمارات ڕایگه‌یاند هەندێ لە کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەیانەوێت لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە کارەبا بەرهەم بێنن

پڕۆژەی ستراتیژیی پێکەوە بەستنی کارەبای ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق و تورکیا لە قۆناغی کۆتایی دایە

هێڵی گواستنەوەی كاره‌بای 400 KV ی نێوان هەرێمى كوردستان و عێراق و تورکیا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ته‌واو ده‌كرێت كه‌ درێژییه‌كه‌ی 17 کیلۆمەتره و توانای گواستنەوەی 1000 مێگاوات کارەبای هەیە.

وێستگەیەكی 132 كەی ڤیی دابەشكردنی كارەبا بۆ قەزای شێخان دادەنرێت

وەزارەتی كارەبا لە چوارچێوەی بوودجەی ئەمساڵیدا، وێستگەیەكی 132 كەی ڤیی دابەشكردنی كارەبا لە قەزای شێخان دادەمەزرێنێت و بارزۆری لەسەر تۆڕی كارەبای ناوچەکە كه‌م دەکاتەوە.

لە شارى کۆیە بە بڕى دوو ملیار و ٧٢٨ ملیۆن دینار گۆڕەر بۆ ١٠ وێستگەی كارەبا دانرا


وەزیری كارەبا لە ڕێوڕسمێک لە کۆیە باسى لەوە کرد کە بەپاڵپشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكومەت بە دەیان پرۆژەیان لە سەرانسەری هەرێم ئەنجام داوە و پرۆژەی زیاتر ئەنجام دەدەن.