ئەمڕۆ دوو شەممە رێكەوتی2021/1/11 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە دكتۆر جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد.
هەواڵەکان
وەزیری كارەبا پرۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆكی بەسەركردەوە
ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا: پرۆژەی هایدرۆپاروەری دێرەلۆك كە بەرێژەی لە 75% ی تەواو بووە جگە لەوەی تێچوونی بەرهەمهێنانی كارەبای كەمە بەیەكێكیش لەپرۆژە گرنگەكانی دۆستی ژینگە دادەنرێت.
لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەت پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لەكەسنەزان جێبەجێ كرا
لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 21ی كانوونی یەكەم (دیسەمبەری) 2020 لە ناحیەی كەسنەزان لەهەولێر ڕێ وڕەسمی تەواوبوونی دەرهێنانی 8 فیدەری 11 كەی ڤی لە وێستگەی 132 كەی ڤی كەسنەزان بەگوژمەی 1 ملیار و 250 ملیۆن و 148 هەزار دینار بەڕێوەچوو.
وەزیری كارەبا ژمارەیەك پرۆژە و وێستگەی كارەبای لەهەولێر بەسەركردەوە
بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ئەندازیار كەمال محەمد ساڵح وەزیری كارەبا ژمارەیەك پرۆژەی كارەبای لە شاری هەولێر بەسەركردەوە.
خەڵاتی رێزلێنانی دژە گەندەڵی و چاكسازی پێشكەشى وەزیری كارەبا كرا
لەپای ئەرك و ماندووبوون و رۆڵی كاریگەری ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا دادوەر فاروق محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای رێكخراوی چەلەنگ بۆ دژە گەندەڵی خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەشی وەزیری كارەبا كرد.
وەزیری كارەبا داوای لەفەرمانگەكانی كارەباى دهۆک كرد زیاتر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بن
بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا و عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك ، شاكر مەحمود وەكو بەڕێوەبەری گشتی كارەبای پارێزگای دهۆك دەستبەكاربوو.
وەزیری كارەبا سێ پرۆژەی كارەبای لەسۆران بەسەركردەوە
كەمال محەمەد وەزیری كارەبا سەردانی سێ پرۆژەی كارەبای لەسۆران كرد، كە لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی 6ملیۆن و 700 هەزار دۆلار لەلایەن كۆمپانیای هێرۆ جێبهجێ دهكرێن.
جەخت لەسەر جێبهجێ كردنی پڕۆژەكانی كارەبا لە هەولێر كرایەوە
ئەمڕۆ پێنج شەمە 3ی كانونی یەكەم (دیسەمبەر)ی 2020، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا: لەچلەی هاوینی ئەمساڵدا كارەبای باشمان دابین كردوو ؛ بۆ زستانیش پلانێكی باشمان هەیە زۆرترین كارەبا دابین بكەین
لە چلەی هاوینی ئەمساڵدا لەشەوو رۆژێكدا زیاتر لە 20 كاتژمێر كارەبای نیشتمانیان دابینكردووە، بۆ زستانیش پلانێكی باشمان هەیە زۆرترین كارەبا دابین بكەین.
لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان وێستگەی شیروان مەزن لەلایەن كچی شەهید زێڕۆ حەسەن لێلۆكی ئیشپێكرا
وێستگەی گۆڕینی كارەبای شیروان مەزن و پرۆژەی هێڵی پاڵەپەستۆی بەزری گواستنەوەی كارەبا و دەركردنی فیدەرەكانی دابەشكردنی كارەبا لەشیروان مەزن لەقەزای مێرگەسۆر بەدەستی كچە شەهیدێك كرایەوە