Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری كارەبا لەگەڵ یەكێتی وەبەرهێنەران كۆبووەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لە ئەحمەد رێكانی سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.

لەژێرچاودێری سەرۆکی حکومەت، وێستگەی موبایلی شەمامک کرایەوە

لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی )سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان

ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت لەناوچەی شەمامك لەهەولێر؛ پرۆژەی وێستگەی مۆبایلی شەمامك بەگوژمەی(1 ملیۆن و 658) هەزار دۆلار و دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی ( 588 ملیۆن دینار ) كردەوە .

وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان كۆبوونەوە

ئەمڕۆ رێكەوتی 21/1/2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا سەردانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی كردوو لەلایەن دكتۆر كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكان پێشوازیی لێكرا.

لەژێر چاودێری رێزدار ( مەسرور بارزانی )سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لەهەولێر جێبەجێ كرا

لەژێر چاودێری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزدار( مەسرور بارزانی ) بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر/ بەوەكالەت لەمەراسیمێكدا پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا تەواوكرا.

هەردوو وەزارەتی كارەبای هەرێم و كارەبای عێراق کۆبونەوە

ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەگەڵ ئەندازیار زێدان خەلەف بریكاری وەزارەتی كارەبای عێراق كۆبووەوە

وێستگه‌یه‌كی 200 كیلۆواتی به‌رهه‌مێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر داده‌مه‌زرێنێت

وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ سوود وه‌رگرتن له‌به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌وزه‌ی خۆر كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای 200 كیلۆواتی له‌وزه‌ی خۆر بۆ كارگه‌یه‌كی سه‌ر به‌كۆمپانیاكه‌ی داده‌مه‌زرێنێت.

درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 15% ی قەرزی كارەبا

لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

پێنج محاویلەی قەبارە گەورە چاككرایەوە

لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا
بەتێچوونی 876 ملیۆن دینار 5 محاویلەی قەبارە 63/50/40 MVA و 125 MVA كە بەهۆی بارزۆری لەوەرزی هاوین و زۆری تەمەنی محاویلەكانەوە سوتابوون، نێردرانە وڵاتی توركیا و سەرجەم محاویلەكان چاككرانەوەو لەماوەیەكی كەمدا ئیشیان پێكرایەوە.

بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ جێگری پارێزگاری هەڵەبجە كۆبۆوە

ئەمڕۆ 13 ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 كامیل قەزاز بریكاری وەزارەتی كارەبا و شاندی یاوەری سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردوو لەلایەن كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ونوخشە ناسیح قایمقامی قەزاری ناوەند پێشوازییان لێكرا.

وەزیری كارەبا پێشوازیی لەكونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی لەهەرێم كرد

ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم (ینایر) ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازیی لەنەسروڵا رەشنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەهەرێمی كوردستان و جەواد كەریمی بەرپرسی بەشی ئابووری و شاندی یاوەری كرد.