ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/2 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە محمد وەجیە حجازی كونسوڵی گشتی میسر لەهەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
هەواڵەکان
كاركرن لسه ر پروژەیێ پیڤەرێن زیرەك ل قەزا زاخو .
رێڤەبەریا بەلاڤكرنا كارەبا زاخو بەردەوامه ب جهئینانا پروژەیێ پیڤەرێن زیرەك ( سمارت میتەر ) و ل رێكەفتی 23/2/2021 لسه ر فیدەرێ (136/141/143) تاخێ عەباسیكێ كاركریه.
وەزیری كارەبا پێشوازی لە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كرد
ڕۆژی یەک شەممە 2021/2/28 بەمەبەستی هەماهەنگی و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی كارەبا و لێژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان و پیشەسازیی و بارزگانی، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی لە دكتۆر هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك و جێگرو بڕیاردەرو ئەندامانی لێژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی كرد.
لەم ساڵدا ئیدارەی گەرمیان دەبێتە خاوەنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای 165 مێگاواتی
ئەمرۆ سێ شەممە 2021/2/23 وەزیری کارەبا بۆ ئیدارەی گەرمیان، لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بۆ یەکەمین جار ئیدارەی گەرمیان دەبێتە خاوەنی وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی 165 مێگاواتی کارەبا.
سەرجەم تۆڕهكانى كارهباى سلێمانى دهخرێته سهر سستمى GIS
بەئامادەبوونی سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی ئەندازیار ڕۆژ دیار لە بهشى (GIS) له بهڕێوهبهرایهتى گشتی كارهباى سلێمانى، له رێگهى بهرنامهیهكهوه، سهرجهم تۆڕهكانى دابهشكردنى كارهباى ناوشارى سلێمانى دهخاتە سهر(GIS).
بەمەبەستی سود وەرگرتن لەتەکنەلۆژیا وەزیری کارەبا لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفراسەوە لەگەل کۆمپانیای سۆمۆ تۆمۆ ی ژاپۆنی کۆبویەوە
بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەتەكنەلۆجیای پێشكەوتووی بەرهەمهێنانی كارەبا لەرێگەی غازی هایدرۆجین؛ رێكەوتی 22ی شوباتی 2021 ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا لەرێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە لەگەڵ كۆمپانیای ( سۆمۆ تۆمۆ)ی ژاپۆنی كۆبووەوە.
كوژانەوەی گشتی لە داناغاز روویدا
كاتژمێر 12:20ی ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لەدانا غاز روویدا، كە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەوە.
وەزیری کارەبا :خزمەتی خەڵکی ھەڵەبجە و پێشخستنی ژێرخانی کارەبای پارێزگاکە ئەرکی سەر شانمانە
ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرێز ئازاد توفیق پاڕێزگاری ھەڵەبجە، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای پاڕێزگاکەیان بەسەرکردەوە.
وەزیری کارەبا سەردانی ئیدارەی گەرمیان دەکات
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزی کارەبا بە یاوەری ئەندازیار کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و وەفدێکی باڵای وەزارەت سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و لەلایەن شێخ جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئەندازیار حازم کەریم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گەرمیان و قایمقام و بەڕێوەبەرانی ناحیەی سنورەکە پێشوازی کران.
وەزیری کارەبا بهدواداچون بۆ پێداویستیهكانى كارهباى سلێمانى دهكات
ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/16 ئەندازیار کەمال محەمەد ساڵح، بەیاوەری وەفدێکی وەزارەتی کارەبا، كه بریتیبوون لە ئەندازیار کامیل ئەحمەد بریکاری وەزارەتی کارەبا و بهرێزان بەڕێوەبەری گشتی دیوان و بەڕێوەبەرانی گشتی بەرهەمهێنان و دابەشکردن و بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی وبەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لەلایەن دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیان لێکرا.