Skip to the content

هەواڵەکان

تێبینەرایەتی باجی ئوتومبێل لە کۆمەڵگای هاتوچۆی هەولێر کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ ، بەئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەولێرو بەڕێوەبەری گشتی باج و خانوبەرەی میری لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، لەمەراسیمێکدا تێبینەرایەتی باجی ئوتومبێل لە کۆمەڵگای هاتوچۆی هەولێر کرایەوە. 

وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی پاسەوانی سنووری عێراق کرد

وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە شاندێکی پاسەوانی سنوری عێراق و ڕایگەیاند هەماهەنگی باش لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە بۆ چارەسەری کێشەی گومرگ و خاڵە سنوریەکان.

وەزیری دارایی پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کرد

ڕۆژی چوارشەممە ( ٢٠٢٤/١/١٧ ) بەڕێز ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە بەڕێز ( دکتۆر تۆرکیلد بیوگ ) بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری دارای و ئابووری پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و ڕایگەیاند هەموو هەوڵەکان بەئاڕاستەی چارەسەری کێشەکانە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی .

ڕونکردنەوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە.

شەوی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١٢/٢٦ کەناڵی کەی ئێن ئێن لە میانی ڕاپۆرتێکدا چەندین داتاو زانیاری هەڵەی لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و شێوازی دابەشکردنی مووچە خستۆتە ڕوو کە سەرجەمیان خەیاڵی ئامادەکاری ڕاپۆرتەکە بووەو بەئارەزوی خۆی هۆنیویەتیەوە

وەزیری دارایی و ئابووری: هەوڵەکانمان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی فیدراڵی بەردەوامە

ڕۆژی سێ شەممە ٢٠٢٣/١٢/٥ بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێرو وەفدێکی یاوەری.

قایمقامی کفری؛ وەزیری دارایی هاوکارو پشتیوانێکی گەورەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی شارەکەیە

ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/١٢/٤ بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە قایمقامی نوێی قەزای کفری و شاندێکی یاوەری.     

وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/١١/٢٢ بەڕێز ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەی کرد و لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محەمەد حەسیب سەرۆکی زانکۆو یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆوە پێشوازی لێکرا.