وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە وەفدێکی باڵای دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند بەردەوام دەرگای وەزارەتمان کراوەیە بۆ وردبینی لە داتاو زانیاریەکان.
هەواڵەکان

وەزیری دارایی لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری سیستەمی بەڕێوەبردنی داراییی کوردستان ( KFMS ) کۆ بووەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ى تەممووزی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیی کرد لە عەزیز ئەحمەد، جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکوەزیران و تیمی سەرپەرشتیاری بەڕێوەبردنی سیستەمی داراییی هەرێمی کوردستان ( KFMS ).

نزیکەی ٦٧٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان خەرج دەکرێت
نزیکەی ٦٧٠ ملیۆن دینار بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان خەرج دەکرێت

وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی مانگرتووانی کفری دەکات
وەزیری دارایی و ئابووری مانگرتوانی شارۆچکەی کفری بەسەردەکاتەوەو ڕایدەگەیەنێت لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا هەر داواکاریەکی خەڵکی قەزاکە هاتبێتە وەزارەتی دارایی و لەتواناو دەسەڵاتی ئەواندا بووبێت جێبەجێیان کردووە.

وەزیری دارایی و ئابووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی بەسەر کردەوە
وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێم، ئیدارەی گەرمیانی بەسەر کردەوە و بەڵێنی هاوکاریی زیاتری سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان و کارئاسانی بۆ مامەڵەی بازرگانان لە چوارچێوەی ڕێنماییە داراییەکاندا دا.

وەزیری دارایی و ئابووری بەردی بناغەى کۆمەڵێک پڕۆژەى لە ئیدارەى گەرمیان دانا
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ى تەممووزی ٢٠٢٣، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و بە شێوەیەکی مەیدانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانی بەسەر کردەوە.

وەزیری دارایی پێشوازیی لە نوێنەری خۆپیشاندەرانی گوندەکانی دۆڵی سماقوڵی کرد
لە دیدارێکدا ئاوات جەناب نووری، ڕایگەیاند: "لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا، هەرچی لە تواناماندا بووبێت لە وەزارەتی دارایی بۆ خزمەتی دەڤەری کۆیە و دۆڵی سماقوڵی درێغیمان نەکردووە و لەمەودواش هەرچیمان پێ بکرێت، بۆ خزمەتی خەڵکی ئەو ناوچانە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین".