لە مەڕاسێكدا تەواوبوون و کردنەوەی پڕۆژەی ستراتیجی سەنتەری شیاندنەوەی جەستەیی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی کارا دەکرێت
بەمەبەستی بەرەو پێشبردن و چاکسازیی کەرتی تەندروستی لە ڕێگەی دابینکردنی ئامار و زانیاری دروست، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە چاودێری د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و تیمی پڕۆژەی سیستەمی چاودێری تەندروستی KRG-HIS و تیمی وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی ڕۆما ـ تۆر ڤێرگاتا بەڕێوە چوو.
تاقیگەی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دانرا
تاقیگەکانی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر کردەوە کە بە مەبەستى خزمەتى ڕاستەوخۆى هاووڵاتیان دانراوە.
سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦لە ڕێوڕەسمێكدا سەنتەری توێژینەوە و پشكنین بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری دهۆك كرایەوە.
بانگەوازێک لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هاووڵاتیان سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/٤ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بانگەوازێكی ئاڕاستە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەکات
بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، پشكنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تاقیگە حكومییەكان بەخۆڕایی بەردەوام دەبێت و لە تاقیگە ئەهلییەكانیش نرخەكەی كەم دەكرێتەوە
ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە بڕیار درا بە بەردەوامبوونی ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێری بەسەرکردەوە و بەشداری كردنەوەی سەنتەرێكی پزیشكیشی لە هەولێر كرد
ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/٢٤ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە سەردانێکی مەیدانیدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێریان بەسەرکردەوە.
وەزیری تەندروستی بریاری یەکەیەکی پزیشکی فریاگوزرای لەهەولێر بکرێتەوە
ئەمرۆ چوارشەممە 2021/2/17 وەزیری تەندروستی بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ڕەوشی تەندروستی خانەنیشانیان بەسەردەکەنەوە.