بڵاوکراوەکان
زەمالەکان
ئەو زانكۆیانه‌ى خاوه‌نى ئاست و ستانداردى به‌رزن ده‌چنه چوارچێوه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه, ناوى زانكۆكان له ئاینده‌ى نزیك دا له رِێگاى ماڵپه‌رى وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَوه رِاده‌گه‌یه‌نرێت, به‌لاَم زانكۆكانى ئه‌م ولاَتانه‌ى لاى خواره‌وه له ئه‌وله‌ویه‌تى به‌رنامه‌كه‌دان:
ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
كه‌نه‌دا
به‌ریتانیا
فه‌ره‌نسا
ئه‌ڵمانیا
ئیسپانیا
وڵاتانی ئه‌سكه‌ندنافیا
ئوسترالیا
ژاپۆن
مالیزیا
هیندستان
چین
كۆریا
ئێران
توركیا
ده‌توانیت به‌شدارى له كۆرسى زمان بكه‌یت له‌م جێگایانه‌ى خواره‌وه:
- سێنته‌ره‌كانى زمان له زانكۆكانى هه‌رێم.
- په‌یمانگا تایبه‌ته‌كانى زمان كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌وه مۆڵه‌تیان پێدراوه.
به‌بىَ نوسراوى وه‌رگرتن ده‌توانیت داوا پێشكه‌ش بكه‌یت, به‌لاَم بوونى نوسراوى وه‌رگرتن خاڵێكى به‌هێزى پێشكه‌شكردنى داواكه‌ت ده‌بێت.
- پێویسته داواكار بۆ (خوێندنى ماسته‌ر) برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى هه‌بێت, بۆ (خوێندنى دكتۆرا) برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆس یان ماسته‌رى هه‌بێت, پێویسته داواكار برِوانامه‌كه‌ى له زانكۆیه‌كى باوه‌رِپێكراو له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَى حكومه‌تى هه‌ێمى كوردستانه‌وه به‌ده‌ست هێنابێت.
- ده‌بێت داواكار بۆ خوێندنى ماسته‌ر/ دكتۆرا تێكرِاى نمره‌ى ده‌رچوونى له به‌كالۆریۆس له ٦٥% كه‌متر نه‌بێت یان له رِیزبه‌ندى چاره‌كى یه‌كه‌مى ده‌رچووانى خوله‌كه‌ى دا بێت. بۆ خوێندنى دكتۆرا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌و داواكارانه‌یه كه برِوانامه‌ى ماسته‌ریان هه‌یه.
- پێویسته داواكار ته‌مه‌نى له ٣٥ زیاتر نه‌بێت بۆ خوێندنى ماسته‌رو له ٤٠ ساڵیش زیاتر نه‌بێت بۆ خوێندنى دكتۆرا.
به‌بىَ برِوانامه‌ى توانستى زمان ده‌توانیت داوا پێشكه‌ش بكه‌یت, به‌لاَم بوونى برِوانامه‌ى لێهاتوویى زمان خاڵێكى به‌هێزى پێشكه‌شكردنى داواكه‌ت ده‌بێت.
به‌رنامه‌ى تواناسازى مرۆیى له بوارى خوێندنى بالاَ بریتییه له ته‌رخانكردنی سه‌د و بیست ملیار دینار (یا سه‌د ملیۆن دۆلار ) ساڵانه له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناسازیی مرۆیی له بوارى خوێندنى بالاَ.
ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌رفه‌تێكی زێرینه له به‌رده‌م هه‌زاران كور و كچی به‌هره‌دار و خاوه‌ن توانای ئه‌م وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی باڵا له زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دونیا ته‌واو بكه‌ن . به پێی پێویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نجان ده‌نێردرینه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێندنی دكتۆرا و ماسته‌ر له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌وروپا وئه‌مریكا وهه‌روه‌ها وڵاتانی تر ته‌واو بكه‌ن وئاشنا بن به ئاستی به‌رزی زانست و تێكنۆڵۆجیا له‌و وڵاتانه به ئامانجی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی زانستپه‌روه‌ر بۆ ئاینده‌ی كوردستان . پێویسته ئه‌وه بوترێ كه ته‌نها پێوه‌ر بۆ به‌شداریی كردن له‌م پرۆگرامه توانای زانستی وبه‌هره‌ی خوازیارانه .
ئه‌م به‌رنامه‌یه پرۆژه‌یه‌كى ستراتیجییه و سالاَنه به‌رده‌وام ده‌بێت به پێى پێداویستى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت و بازارِى گه‌شه‌كردووى كوردستان.
بواره پسپۆرِیه‌كان به پێى پێداویستییه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان و دام ده‌زگاكانى حكومه‌ت ده‌بێت.
داوا لە هەموو هاووڵاتیانى ئازیز دەکەین بۆ وەرگرتنى زانیارى دەربارەى ووردەکارییەکانى بەرنامەى تواناسازى، سەردانى ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکەن،
هەر بەڕێزێک پرسیارى تایبەتى دەربارەى خولى دووەمى بەرنامەى تواناسازى هەبێ دەتوانێ لە ڕێگاى ئیمەیڵى (hcdpr2@mhe-krg.org)ەوە پەیوەندى بە تیمى بەرنامەى تواناسازى لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکات، هەروەها لە ڕێگاى ئەو ئیمەیڵەوە وەڵامى هەموو پرسیارەکانى هاووڵاتیان دەدرێتەوە.
داوا لە هەموو هاووڵاتیانى ئازیز دەکەین بۆ وەرگرتنى زانیارى دەربارەى ووردەکارییەکانى بەرنامەى تواناسازى، سەردانى ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکەن،
هەر بەڕێزێک پرسیارى تایبەتى دەربارەى خولى دووەمى بەرنامەى تواناسازى هەبێ دەتوانێ لە ڕێگاى ئیمەیڵى (hcdpr2@mhe-krg.org)ەوە پەیوەندى بە تیمى بەرنامەى تواناسازى لەوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بکات، هەروەها لە ڕێگاى ئەو ئیمەیڵەوە وەڵامى هەموو پرسیارەکانى هاووڵاتیان دەدرێتەوە.
لە خولى دووەمى بەرنامەى تواناسازى دا، فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتەکانى تر‌ى حکومەت و کارمەندانى کەرتى تایبەت، دەتوانن لە ڕێگاى وەزارەتى خوێندنى باڵاوە داخوازى پێشکەش بکەن بە مەرجێک ڕێنماییە سەرەکیەکانى بەرنامەى تواناسازى بیانگرێتەوە. پێویستە فەرمانبەرانى دام و دەزگاکانى حکومەت، بۆ تەواوکردنى خوێندنى باڵا لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى، لارینەبوون لە فەرمانگەکانیان بەدەست بهێنن
- دۆكیومێنته سه‌ره‌كییه‌كان:
- به‌ڵگه‌نامه كه‌سێتییه‌كان (پێناسه‌ى بارى شارستانى و رِه‌گه‌زنامه‌ى عێڕاقى).
- برِوانامه‌ى ده‌رچوون (به‌كالۆریۆس/ماسته‌ر) به نمره, پێویسته برِوانامه‌كان په‌سه‌ندكراو بن و وه‌رگێرِدرابێته سه‌ر هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى/ ئینگلیزى.
- ئەگەر بروانامەکان لەدەرەوەی ووڵات بەدەست هێنرابوون پێویستە لەلایەن لێژنەیە یەکسانکردنی براوانامەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوە یەکسانکرابن و فەرمانی وەزاری یەکسانکردنەکە هاوپێچ بکرێت.
- پوخته‌ى رِاژه و نوسراوى لارى نه‌بوونى فه‌رمانگه (ته‌نها بۆ فه‌رمانبه‌ران)
- دۆكیومێنته ته‌واوكارییه‌كان:
- نوسراوى وه‌رگرتن (offer letter) له زانكۆیه‌كى باوه‌رِپێكراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاَ.
- ئه‌گه‌ر بۆ زانكۆیه‌ك داوات پێشكه‌ش كرد كه خوێندن تیایدا به زمانى ئینگلیزى بوو ئه‌وا پێویسته برِوانامه‌ى لێهاتوویى زمانى ئینگلیزى (TOEFL, IELET, PASSWORD) ئاماده بكه‌یت.
بۆخولی دووەمی بەرنامەی تواناسازی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سیستەمێکى ئەلکترۆنى پێشکەوتووى ئامادە کردووە بەجۆرێک پرۆسەى پێشکەشکردنى داواکارى بە شێوازى ئەلکترۆنى ئەنجام دەدرێت، خوازیاران دەتوانن لەڕێگاى ماڵپەرى سەرەکى وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستیەوە (www.mhe-krg-hcdp.org)فۆرمى پێشکەشکردنى داواکارى پڕ بکەنەوە و دۆکیومێنتە پێویستەکان بە ڕێگاى ئەلکترۆنى هاوپێچ بکەن.
ئەو داواکارانەی لە ساڵێک کەمتر خزمەتیان هەیە ئەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.بەڵام خاڵی خزمەتی بۆ ئەژمار ناکرێت وە دەبێت پابەندی یاسا‌و رێنماییەکان بێت.
بەڵێ بەذلنیاییەوە ئەگەر ناوت لە تواناسازی دەرچێت ئەتوانیت خێزانەکەت لەگەل خۆت ببەیت بەڵام لەکاتی ئەنجام دانی کۆرسی زماندا دەرماڵەی خێزان سەرف ناکرێت.
سیستەمى داتابەیسى تواناسازى لەپێنج مانگ زیاتر بە ساڵى تەواو هەژمار دەکرێت.
ئەوانەى لە زانکۆکانى ئینگلیزى زمان بەکالۆریۆسیان وەرگرتووە پێویستیان بە تاقیکردنەوەى زمانى ئینگلیزى نییە.
ئەو پزیشکانەى لە بوارى کلینیکاڵ دەخوێنن پێویستە DM هەڵبژێرن.
گرنگ ئەوەیە تاقیکردنەوەى تۆقل ت کردووە.
ئەو پزیشکانەى لە بوارى کلینیکاڵ دەخوێنن پێویستە DM هەڵبژێرین.
بۆ پێشکەش کردنى داواکارى پێویست ناکات لارى نەبوون و پوختەى ڕاژە بهێنیت، بەڵام کە ناوت دەرچوو مامەڵەت بۆ ناکرێت ئەگەر لارینەبوون و پوختەى ڕاژەت نەهێنى، کاندیدەکانى تواناسازى خۆیان بەرپسیارن لە بەدەستهێنانى لارینەبوونى فەرمانگەکانیان.
تەنها ئەو زانکۆیانە قبوڵ دەکرێت کە لە ماڵپەڕى سەرەکى وەزارەت دا ئاماژەیان پێکراوە، ئەو لیستە بەردەوان ئەپدەیت دەکرێت.
مەرج نییە کەسانەى فەرمانبەرى وەزارەتەکانى ترن دواى ناودەرچوونیان بخرێنە سەر وەزارەتى خوێندنى باڵا.
کەس و کارى سەربەرزى شەهیدان بە پێى یاسا‌و مەرج و ڕێنماییەکانى تواناسازى دەبێت داوا پێشکەش بکەن.
دواى ناودەرچوون دەتوانیت ئۆفەرى ئەکادیمى بگۆڕیت بە مەرجێک بۆ زانکۆیەک یان دامەزراوێکى ئەکادیمى باشتر بێت.
واتا دواکارێکى زانستى و داواکارێکى وێژەیى بەرامبەر یەکتر پێشبڕکێ ناکەن بەڵکو داواکاران لە نێوخۆیان دا لەسەر ئاستى بەشەکانى خۆیان پێشبڕکێ دەکەن.
پۆست دکتۆرا لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى دا نییە، بەلکو بۆ خۆى سیستەمێکى جیاوازە و یاسا‌و ڕێنماى تایبەتى هەیە.
ڕینمایى ژمارە (١) ى ساڵى ٢٠١٠
رێنمایى دارایى
پڕۆژەى گەشە پێـکردن وپەرەپێدانى توانا مرۆییەکانـى هەرێـمى کوردسـتان
ژمارە ٢٩٣٨ لە بـەروارى ٢٥-١١-٢٠١٠
جۆرى خەرجییـەکان |
بڕى پارە بۆ وولاتانى گروپى یەکـەم |
بڕى پارە بۆ وولاتانى گروپى دووەم |
أ) بژێوى ژیان |
١٨٠٠ هەزار وهەشت سەد دولار مانگانە |
١٠٠٠ هەزار دولار مانگانە |
ب) دەرمالەى خێزان بە رێژەى ٥٠%ى بژێوى ژیان بە مەرجێک : |
٩٠٠ نۆ سەد دولار مانگانە . |
٥٠٠ پێنج سەد دولار مانگانە |
ج)کرێى کۆرسى زمان |
تا بڕى (١٠٠٠٠) دە هەزار دۆلار بە مەرجێک لە (٦)شەش مانگ تێپەر نەکات ، بۆ ماوەى زیاتر لە (٦) مانگ لە ئەستۆى سوودمەند دەبێت. |
|
د) کڕیى خویندن |
تا (٤٠٠٠٠) چل هەزار دولار سالانە (ماوەى درێژ کردنوەى خۆێندن ناگرێتەوە) |
|
ه)بیمەى تەندروستى |
تا (١٠٠٠) هەزار دۆلار سالانە. |
|
و) پارەى سەفەر |
|