دڵنیایی جۆری
دهزگای سهرپهرشتی و دڵنیایی جۆری
پێناسەی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری
بەپێ یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان-عێراق، بەشی سێیەم ( پێکهاتە و دەسەڵاتەکان) مادەی چوارەم-برگەی چوارەم "ئەرکی ئەم دەزگایە لێکۆڵینەوەی جێبەجێ کردنی باشی ئەرکەکانی زانکۆ و دەستەکان و ڕادەی رەوایەتی هەڵسوکەوت و گونجانیان لەگەڵ یاسا کارپێکراوەکان لە ئەستۆ دەگرێت".
پەیکەری دەزگا
سەرۆکی دەزگا
بەپێ یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان-عێراق، بەشی سێیەم ( پێکهاتە و دەسەڵاتەکان)، مادەی چوارەم-برگەی چوارەم "فەرمانبەرێک بە پلەیەکى تایبەت لە هەڵگرانى بڕوانامەى دکتۆرا بەلایەنى کەم پرۆفیسۆرى یاریدەدەر بێ و شارەزایى لە کاروبارى زانستى و کارگێڕى دا لە پازدە ساڵ کەمتر نەبێ و چەند پسپۆڕ یارمەتى دەدەن و ئەرکەکانى دەستنیشان دەکرێن".
دیدگا (Vision)
بۆ بەرەو سیستەمێکی کارگێڕی و ئەکادیمی ئاست بەرز و پێشكەوتوو و خاوەن كوالێتى، لەسەر ئەو بنەمایەی کە سەرجەم دام و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پەیوەستن بە پارێزگاریکردن و بەرەو پێشبردنی کوالێتی خزمەتگوزاری ئەکادیمی و زانستی و کارگێڕی.
پەیام (Mission)
دەزگاکەمان لە ڕێگەی سەرپەرشتی و بەدواداچوون و پشکنین و هەڵسەنگاندنی بەردەوام، کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی باشترین جۆری خزمەتگوزاری کارگێڕی، فێرکردن، توێژینەوە، پڕۆگرامی خوێندن و ژینگەیەکی تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكاران/ قوتابیان لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتەكەمان، بۆ ئەمەش بە ئاڕاستەى هەنگاو نان و پێشوەچوونی بەردەوام بە پێیی پێوەرەكانى ستانداردی ناوەخۆیی و جیهانی.
ئامانجەکان
یەکەم: دانان و هەموارکردنی میکانیزم و ڕێکارە یاسایی و زانستیەکان، لە خوێندن و توێژینەوە و شوێنی کارکردن بۆ ئەوەى بەرامبەر يان گونجاو بێ لەگەڵ ئەو مەرج و ئەركانەى كە لە لايەنى كارە نموونەيى و پیشەييەكانى دڵنیایی جۆری و تەندروستى و سەلامەتى داندراوە.
دووەم: ئامادەکردنی ستافی شارەزا و لێهاتوو لە بواری دڵنیایی جۆری بۆ ئەوەی پاڵپشتی تەواوی زانکۆ و پەیمانگە و دەستە و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەكەمان بکرێت.
سێیەم: کارکردن بە شێوەیەک بێت کە لەگەڵ بنەما و بەها ئەخلاقیەکانی کار بگونجێت و لەگەڵ پێوەرە جيهانيەكان بگونجێت.
چوارەم: دابین کردنى ژینگەیەکى ئاسودە و سەلامەت و تەندروست لە ڕێگای هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەى رووداوى دڵتەزێن و نەخوازراو لە هەموو بالەخانەیەکى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە گشتى لەگەڵ ئامانجى بەربەستكردنى زامداربوون يان تووش بوون بە نەخۆشييە پيشەييەكان.
پێنجەم: برەودان بە کەلتوری دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی لە دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی بەشێوەیەک کە گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران پێوەی پابەند بن.
شەشەم: بەرزکردنەوەی ئاستی جۆرێتی خوێندن و ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی بەهای بڕوانامەکان بە هاوتا نێودەوڵەتییەکان.
حەوتەم: بەرزڕاگرتنی پێگە و هەیبەتی مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکاران و دەزگاکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەرێمدا.
هەشتەم: پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی ئاست و پرۆگرامی خوێندن و گونجاندنیان لەگەڵ پێویستی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان.
نۆیەم: بەرەوپێشبردن و پاریزگاری کردن لە کوالێتیەکی بەرزی خوێندن لە هەموو قۆناغەکانی پرۆسەی فێربوون لە زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگاکان.
ئەرک و دەسەڵاتەکانی دەزگا
پاڵپشت بە یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨)ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠١٣)ی زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها بە پێی فەرمانی وەزاری ژمارە (١١٠٣) لە ڕێکەوتی (١/٧/٢٠١٩) دەسەڵاتەکانی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری بریتین لەم دەسەلاتانەی خوارەوە:
- بینینی گشت نووسراوەکانی ئاسایی پەیوەندیدار بە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و بەرزکردنەوەی ئەوانەی کە پێویستن بۆ جەنابی وەزیر لەگەڵ دیاریکردنی ڕا و بۆچوون دەربارەیان.
- واژۆکردن لە سەر گشت نووسراوەکانی فەرمی ئاسایی پەیوەندیدار بە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و ئەوەی پێویست دەکات پێشتر ڕەزامەندی جەنابی وەزیری لە سەر وەرگیرابێت.
- سەرپەرشتی کردنی دەوامی گشت فەرمانبەرانی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و هەبوونی دەسەڵاتی لێپێچینەوە و پێدانی مۆڵەتی ئاسایی تا ماوەی (٧) ڕۆژ.
- دابەشکردنی کارەکان بە پێی پێویست و بەرژەوەندی کار بەسەر پێکهاتەکانی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری.
- نووسراوەکانی گشتاندنی ڕێنماییەکان و ئاگادارییەکان لە سەر کاروباری دڵنیایی جۆری ئەکادیمی و کارگێڕی و تەندروستی و سەلامەتی.
- نووسراوەکانی مفاتحەکردنی دەرەوەی وەزارەت تا ڕادەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان بۆ کاروباری ڕای تەکنیکی و ئەکادیمی و ئاسایی پەیوەندیدار بە دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری.
- نووسراوەکانی ڕاپۆرتەکانی بەدواداچوونەوەی دەزگاکانی خوێندنی باڵا لە ڕووی دڵنیایی جۆری ئەکادیمی و کارگێڕی و تەندروستی و سەلامەتی.
- پشکنین و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ پڕۆفایلی مامۆستا لە زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان.
- سەرپەرشتی جێبەجێکردنی پرۆسەی ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
- وەرگرتنی گشت پڕۆپۆزەڵەکانی کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژ و بەش و لقی زانستی حکومی و تایبەت.
- دیراسەتکردنی گشت ئەو پڕوپۆزەڵ و پڕۆژانەی کە پێشکەش دەکرێت بۆ کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەی حکومی و تایبەتی تازە.
- دەرکردنی فەرمانی وەزاری بۆ کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگەی تایبەت بە واژۆی جەنابی وەزیر.
- کارکردن لە سەر دیراسەتکردنی ئەو پڕوپۆزەڵانەی کە لە لایەن زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە تایبەتەکان پێشکەش دەکرێن بۆ کردنەوەی بەش و کۆلێژی تازە، دواتر پێدانی مۆڵەتی کردنەوەیان دوای بوونی سەرجەم مەرجەکان بە پێی یاسا و ڕێنماییەکان بە واژۆی جەنابی وەزیر.
- پەسەندکردنی کردنەوەی کۆلێژ و بەش و لقە زانستیەکان لە زانکۆ حکومیەکان بە پێی پێوەر و ستانداردەکانی دڵنیایی جۆری.
- سەردانی کردنی گشت زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەر کاتێکدا کە پێویست بکات بە مەبەستی دڵنیا بوون لە ئەدا و کوالێتی زانستی زانکۆ و پەیمانگەکان.
- چاودێریکردنی گشت زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سەردانی کردنی لیژنەکانی دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی .
- ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک و ڕاگری زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان سەبارەت بە کاروبارەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆسەی دڵنیایی جۆری لە بواری ئەکادیمی و زانستی هەروەها پەیوەندیدار بە تەندروستی و سەلامەتی.
- نووسینی کۆنووسی سەردان و کۆبوونەوەکان، هەروەها وێنەیەک لە کۆنووسەکە ئاراستەی گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان بکرێت و بەدواداچوونی بۆ دەکات.
- پرۆسەی پشکنین لە زانکۆ و پەیمانگە حکومیەکان و تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات، جگە لەوەش ئەو نووسراوانەى پەیوەست بن بەو بابەتە و پێویستیان بەفەرمانى وەزارى هەبێ ئەوا فەرمانى وەزارى دەردەکات و وەڵامى ئەو نوسراوانەش دەداتەوە کە ئاڕاستەى دەکرێ.
- هەڵسەنگاندنی ئەدای مامۆستا لە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.
- هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆ پڕۆژە و پلان و ستراتیژیەت و سیاسەتی خوێندنی باڵای هەریمی کوردستان دەکات لە رووی کوالێتی و دڵنیایی جۆریەوە کە لە لایەن زانکۆ و پەیمانگە و فەرمانگەکانی دیوانی وەزارەتمان ئامادە دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستەش تیمی تایبەتی دەزگا هەڵسەنگاندنی مەیدانی بۆ دام و دەزگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات و ڕاپۆرتی هەلسەنگاندن ئامادە دەکات.
- بەرزکردنەوەی پلەی زانستی فەرمانبەرانی زانکۆیی لە دیوانی وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆیەکی حکومی و فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان.
- ئاگادار کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان لە کاتی سەرپێچی کردن بە ڕێنماییەکانی دڵنیایی جۆری و تەندروستی و سەلامەتی و یاخود هەر ڕێنماییەکی تر کە لە بەشە جیاجیاکانی وەزارەتمان دەردەچێت بە تایبەت ڕێنمایی پەیوەندیدار بە لایەنی زانستی و ئەکادیمی وەک (کۆنفڕانسی زانستی و توێژینەوەی زانستی و پڕۆگرامەکانی خوێندن و گۆڤارە زانستیەکان و هتد...).
- سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ جێ بە جێکردنی پڕۆسەی دڵنیایی جۆری (دڵنیایی جۆری فێرکردن، زانستخوازی بەردەوام، هەگبەی مامۆستا، فیدباکی خوێندکار، پەرتووکی کۆرس، پەرەپێدانی پڕۆگرام) لە گشت زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان، ئەوەش لە ڕێگەی کۆبونەوە و سەردانیکردن.
- هاندانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ئەنجامدانی چاڵاکی جۆراوجۆر لە چاڵاکی زانستی و هونەری و وەرزشی و کەلتووری و هتد.. وەکو ئەنجامدانی کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و سیمپۆزیۆم و سیمینار و دیبەیت و خولی ڕاهێنان.
- بەشێوەیەکی بەردەوام سەرجەم زانیاریەکانى پەیوەست بە پرۆسەى دڵنیایى جۆرى لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان ئەرشیف دەکات بۆ ئەوەى بۆ ریزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان سودیان لێ وەربگیرێ.
- بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ کۆنفرانسی زانستی و گۆڤاری زانستی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان.
- هەڵسەنگاندنی ئاستی خوێندن و پرۆگرامی خوێندن و گونجاندنیان لەگەڵ پێویستی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان.
- ئاراستەکردنی هێلە گشتیەکانی پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و گونجاندنی یەکەی بابەتەکانی خوێندن لەگەڵ ستانداردە جیهانیەکاندا لە ناویاندا جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنیا پڕۆسێس.
- پەیوەندیکردن لەگەڵ لیژنەی زانستی بەشە زانستیەکان و ڕێنوێنیکردنیان بۆ پیادەکردنی پلانەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بواری پەرەپێدانی پڕۆگرامەکاندا.
- هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و پەسەندکردنی ئەو بابەتانەی گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەت و زانکۆ و دەستەکان.
- سەرپەرشتیکردنی لیژنە پسپۆریەکانی پێکهاتوو بە مەبەستی گۆڕانکاری و پەرەپێدان لە پڕۆگرامی خوێندنی بەشە زانستیەکان.
- پەسەندکردنی هەموارکاریەکان و گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندن لە بەشە زانستیەکانی زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە حکومی و تایبەتەکان، هەروەها بەدواداچوونی جێ بە جێکردن و هەڵسەنگاندنیان.
- دیاری کردنی ڕێژەی مامۆستایان لە بەرامبەر ڕێژەی خویندکار/قوتابیان بە گوێرەی ستانداردە جیهانیەکانی هەر پسپۆریەک.
- کردنەوەی خوێندنی باڵا لە زانکۆ تایبەتەکان بە هەماهەنگی لەگەل فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان.
- هەڵسەنگاندنی زانکۆ تایبەتەکان بە پێی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە ڕەچاوکراوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون.
- پەسەندکردنی پلانی وەرگرتنی ساڵانەی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون.
- پەسەندکردنی ئەو کرێ خوێندنەی کە لە قوتابی/خویندکار وەردەگیرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون.
- جێ بە جێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرجەم دامەزراوەکانی سەر بە زانکۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی سەر بە وەزارەت لە رووی پشکنین بۆ دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی.
- جێ بە جێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی لە بەشە ناوەخۆییەکانی سەر بە زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکانی سەر بە وەزارەت لە رووی پشکنین بۆ دڵنیابوون لە بوونی مەرجەکانی تەندروستی و سەلامەتی.
- پشکنین و بەدواداچوون بۆ گشت زانكۆ و دەستە و ئەنجومەن و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان دەکات بە مەبەستی دڵنیا بوون لە بواری تەندروستی و سەلامەتی دام و دەزگاکان و تاقیگەکان.
- کارکردن لە سەر مەترسیە (فيزياوى، كيمياوى، بايۆلۆژى، ميكانيكى، كەوتن و خليسكاندن، كارەبا و ئاگر، پەتاى بڵاوەبوو، ژەهراویبوون بەخواردن و ئاوى پيس) بە مەبەستی خۆ پاراستن لێیان.
- بەدواداچون و دەستنيشانكردنى ئەو كۆسپانەى ڕوداوى دڵتەزێنیان لێ دەکەوێتەوە هەروەها دۆزينەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگە چارەى گونجاو بۆ کێشەو گرفت و کەموکوڕییەکان و دەركردنى رِێنمايی تايبەت بە بوارى تەندروستى و سەلامەتى و دروستكردنى فۆرمی بەدواداچون بۆ ئاسانكردنى چاڵاكيەكان.
- بەرێوەبردنى بەرنامەى تەندروستى و سەلامەتى لە زانكۆكان بە گشتى لەگەڵ ئامانجى بەربەستكردنى زامداربوون يان تووش بوون بە نەخۆشييە پيشەييەكان.
- هۆشيارى سەلامەتى و تەندروستى لەناو مامۆستا و فەرمانبەران و خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاودەکاتەوە.
سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری: د. محمد حسین احمد