دڵنیایی جۆری
پرۆژەی ئەپرایس
ناونیشانی پڕۆژه: ئه‌پڕایز "APPRAIS"
به‌ڕێوه‌بردن، كواڵیتی، به‌رپرسیارییه‌تی: پڕۆسه‌یه‌كی ئه‌زموونیی چاكسازییه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
پڕۆگرام: كۆمیسیۆنی ئه‌وروپی، ئیراسمەس+، بنیاتنانی تواناكان له بواری خوێندنی باڵا.
پڕۆژه‌كه به پاڵپشتیی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پاڵپشتیی دارایی بۆ كراوه.
ماوه‌ی پڕۆژه: له ١٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ تاكو ١٤ی كانوونی دووه‌می (٢٠٢٤).
کورتەیەک سەبارەت بە پڕۆژەی APPRAIS
بيرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی ئه‌پڕایز "APPRAIS" له ویستی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه بۆ باشتركردن و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هانی زانکۆکانی لە هەرێمی کوردستانی عێراق داوه كه پەیڕەوی مۆدێلی خوێندنی باڵای ئه‌وروپی بە جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا و دەستەبەرکردنی چەمکی کوالێتی.
بەشێوەیەکی گشتی ئامانجی ئه‌پڕایز بریتیه له بنیاتنان و به مۆدێرنكردنی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای هاریكاری و هەماهەنگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌وروپییه‌كان. له‌میانه‌ی ئه‌م پڕۆژەیەدا، ته‌ركیزی تایبه‌ت ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له پلاندانی ستراتیژی بۆ دڵنیایی جۆری و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا "Bologna". پێدانی سیمای دامه‌زراوه‌یی به جێبه‌جێكردنی كار و رێكاره‌كانی بەڕێوەبردنێکی باش له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به واتای بەهێزکردن و چەسپاندنی ئه‌م به‌ها دامهزراوهییانەی وەک، ئازادی له بڕیاردان، به‌رپرسیاری، دڵنیایی جۆری و بهنێودهوڵهتیكردن، دێت، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیسته‌مێكی به‌ڕێوه‌بردن كه به‌باشی دانرابێت. پڕۆژه‌كه به‌شدارده‌بێت له په‌ره‌پێدان و به مۆدێرنكردنی كه‌رتی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌روه‌ها پشتگیریی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا ده‌كات له‌وه‌ی ستانده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان تیادا بێته‌دی و كارمه‌ندانی زانكۆكان توانادار ده‌كات له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بەڕێوەببەن و جێبه‌جێیان بكه‌ن.
ئه‌نجامه سه‌ره‌كییه پێشبینكراوهكان
- هێنانه‌دی پێشكه‌وتووترین سیستەمی به‌ڕێوه‌بردن و دڵنیایی جۆری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
- پەرەپێدانی نه‌خشه‌ڕێگای زانكۆیی بۆ كارگێڕییه‌كی باشتری زانكۆیی و جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی بۆلۆنیا له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
- پەرەپێدانی لێهاتووییە پێشكه‌وتووەکان بۆ سه‌ركرده‌ی زانكۆیی وەک (سه‌رۆكی زانكۆ، جێگری سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌رۆكه‌كانی IRO و به‌رپرسانی دڵنیایی جۆری و بۆلۆنیا پڕۆسێس).
- سوودمه‌ندبوونی ژمارەیەکی زۆر لە كارمه‌ندی زانكۆیی له‌ڕێگای به‌شداریپێكردنیان له پڕۆگرامی دامه‌زراوه‌یی راهێنانی راهێنراون "Tot" له‌میانه‌ی قۆناغی شیاندن.
- 8 پلانی ستراتیژیی دامه‌زراوه‌یی هاوبەش كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەسەندیان دەکات و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵاش له كوردستان جێبه‌جێیان دەکەن.
لینکی وێبسایتی پڕۆژەی APPRAIS
https://www.appraisproject.eu/