خزمەتگوزارییەکان
- هه‌وڵى به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستى و ئەکادیمى زانکۆ و دامەزراوەکان دەدات هاوشانی ده‌زگا و دامه‌زراوه پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا.
- كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی پرەنسیپه‌كانی ئازادی ئه‌كادیمی و ئیداری لە ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا و دانانى پلانی ئایینده به پێی پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و بازاڕی کارى كوردستان.
- گه‌شه‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی، پەرەپێدانى پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری و متمانه‌به‌خشین.
- فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
- پاراستنی كواڵیتی خوێندن و فێركردن له زانكۆكان و بەرزکردنەوەى ئاستى زانستى زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکاران.
- پته‌وكردنی کوالێتى و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن.
- بۆشاییه‌كانی نێوان پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار و ناوه‌ڕۆكی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن له زانكۆكان.