لە دیوانی تەواوی فەرمانگە گشتییەکانی وەزارەتی داد، فەرمانبەران ڤاکسینیان وەرگرتووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە دیوانی تەواوی فەرمانگە گشتییەکانی وەزارەتی داد، زۆربەی زۆری فەرمانبەران ڤاکسینیان وەرگرتووە و دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵیش، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت، لەوبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی داد، نەریمان تاڵیب، گوتی کە هەتا ڕۆژی پێنجشەممە (٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢١) پرۆسەکە بەم جۆرە بووە :
- فەرمانبەرانی ناو دیوانی وەزارەتی داد (دیوانی وەزارەت بە فەرمانبەرانی ئەنجوومەنی شوورا و سەرپەرشتیاریی دادیی)یەوە، لە ٪٩٨یان ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەو ڕێژەیەی کە ماوە ئەو فەرمانبەرانە بوون، کە مۆڵەتی درێژخایەن یان مۆڵەتی تەندروستیان هەبووە.
- تەواوی فەرمانبەرانی "سەرۆکایەتی داواکاری گشتی" ، دیوانی "بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێم"، دیوانی "بەڕیوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگە دادییەکان"، و تەوای فەرمانبەرانی "پەیمانگەی دادوەریی"، ڤاکسینیان وەرگرتووە، لە تەواوی ئەو فەرمانگە گشتییانەدا، تەنیا (دوو تا سێ فەرمانبەر) وەریان نەگرتووە، ئەویش بە هۆکاری مۆڵەت بوون یان مۆڵەتی پزیشکیان هەبووە.
- پرۆسەی وەرگرتنی ژەمی یەکەمی ڤاکسینەکە، لەدوای تەوابوونی پشووەکانی سەری ساڵ دەستپێدەکاتەوە، ئەوانەشی کە ژەمی دووەمیان وەرنەگرتووە، لەکاتی دیاریکراوی خۆیداو بە پێێ ڕێنمایی و بەسەرپەرشتی تیمە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی ژەمی دووەمیش وەردەگرن .