Skip to the content

هەواڵەکان

کۆنگرەیەکی زانستی یاسایی لە وەزارەتی داد بەڕێوە دەچێت

کۆنگرەیەکی زانستی یاسایی لە وەزارەتی داد بەڕێوە دەچێت كه‌ تیایدا توێژینەوەکان بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی پێشکەش دەکرێت و توێژەران لە هەرێمی کوردستان و زانکۆکانی عێراق و ئیمارات و جەزائیر و سوید،بەشداری دەکەن.

وەزارەتی داد ڕاسپاردەکانی ناو پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ دەکات

وەزیری داد، ئامادەیی وەزارەتی دادی نیشاندا بۆ جێبەجێکردنی ھەموو ڕاسپاردەکانی ناو پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بە وەزارەتی دادەوە تایبەتمەندن . 
 

بەرپرسی نێردەی یەکێتی ئەورووپا سەردانی وەزارەتی دادی کرد

به‌ مەبەستی هاوکاریکردنی دوولایەنە، بەرپرسی نێردەی یەکێتی ئەورووپا و وه‌زیری داد كۆبوونه‌وه‌

وەزارەتی داد یەکەمین کۆنگرەی زانستی به‌ڕێوه‌ ده‌بات

له‌م كۆنگره‌ زانستییه‌دا كه‌ وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چەندین توێژینەوە پێشکەش دەکرێت، كه‌ ئامانج لێی ئامادەکردنی کۆمەڵێک راسپاردەی گرنگە بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی کارەکانی وەزارەت و دەزگاکانی و نەهێشتنی هەموو ئەو کۆسپانەی رێ لە پێشکەوتنی کاری وەزارەتی داد دەگرن

كونسوڵی شانشینی ئوردن سەردانی وەزارەتی دادی كرد

كونسوڵی شانشینی ئوردن سەردانی وەزارەتی دادی كرد و ستایشی پێشڤەچوون و هێمنی و ئارامی هەرێمی كوردستانی كرد و  جەختی كردەوە لەسەر هاوكاری و هەماهەنگی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان.

بیست ھەزار پارچە زەوی لە سنووری شارەوانیی ھەولێر تاپۆ دەکرێن

نزیکەی ٢٠ھەزار پارچە زەوی لە کارتەوە کراون بە تاپۆ و کاریان تەواو بووە، لەوانە سێ ھەزاریان بوونەتە تاپۆ کە گوندی کۆری و جووتیارانی گەڕەکی بەختیاری دەگرێتەوە و حەوت ھەزاری دیکەش لە هەفتەی داھاتوودا تەواو دەبن.

وەزیری داد: دوای ده‌ستبه‌كاربوونم له‌ وه‌زاره‌ت، ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی" مان دامەزراند

ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد نۆبەرەی کارەکانی ڕاگەیاند  كه‌ گۆڤاری (( العقد الأجتماعي – گرێبەستی کۆمەڵایەتی) و چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکە بەناوی (المعیار الممیز للعمل القضائی)  

نەخشە ڕێگەیەک بۆ سیسته‌می پاراستنی منداڵان داده‌ندرێت

پێكهێنانی لیژنەی هاوبەشی نێوان وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم و ڕێكخراوی یونیسێف پاڵپشتی تەکنیکیە بۆ دانانی نەخشە ڕێگەیەک بۆ داڕشتنی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی پاراستنی مافەکانی منداڵ و چۆنێتی پاراستن و دابینکردنی دادپەروەرییە بۆ نەوجەوانان

ژمارە ٢٧١ی ڕۆژنامەی " وەقایعی کوردستان" بڵاوبووەوە

ژمارە ٢٧١ی ڕۆژنامەی " وەقایعی کوردستان" بڵاوبووەوە و لەو ژمارەیەدا کۆمەڵێک یاسا و ڕێنمایی و بەیانێکی تێدایە

لە بەغدا، بریکاری وەزارەتی داد بەشداریی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی کرد و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەشی ئەنجامدا

لە ڕۆژانی ١٥ و١٦ی ئەم مانگەدا، بریکاری وەزارەتی داد، شیلان عارف، بەشداریی کرد لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی لەبارەی گێڕانەوەی سامانە بەتاڵان براوەکان بۆ دەرەوە، (استرداد الاموال المنھوبە) .