Skip to the content

هەواڵەکان

کۆنسۆڵی گشتی فەڵەستین سەردانی وەزارەتی دادی کرد

ئەمڕۆ 16ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد پێشوازی لە نەزمی حەزووری، کونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئامادەکردنی سیاسەتێک بۆ یەکسانی فەرمانبەرانی ئافرەت و پیاو لە ئەرک و مافدا

وەزارەتی داد بە ھاوکاری رێکخراوی تواناسازی ئافرەتان، سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی سیاسەتێکە بۆ یەکسانی فەرمانبەرانی ئافرەتان و پیاوان لە وەزارەتی داد، پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ھاوبەش.

وەزیری داد لەگەڵ سەرۆکی تیمی یونیتاد کۆبوەوە

ئەمڕۆ دووشەمە ٢٦ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، لە دیوانی وەزارەت فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد لەگەڵ کەریم خان، سەرۆکی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوانەکانی داعش (یونیتاد) و شاندێکی هاوڕێی کۆبوەوە.

وەزیری داد لەگەڵ راوێژکاری یاسایی یونیتاد کۆبوەوە

وەزیری داد دووپاتی کردەوە دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کارێكی گرنگە وجیاوازییەکی زۆری دەبێت بڕیارەکانی دادگا لەسەر تاوانەکانی داعش لەلایەن داگایەکی نێودەوڵەتییەوە بێت.

بۆ ئامادەکردنی سیاسەتی یەکسانی جێندەری لە وەزارەتی داد یەکەمین کۆبوونەوە کرا

رۆژی سێشەمە ٢١-٧-٢٠٢٠، لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی دیوانی وەزارەتی داد، یەکەمین کۆبوونەوەی ئامادەکاری بۆ دانانی سیاسەتێک بەڕێوە چوو، کە تایبەت دەکرێت بە یەکسانی جێندەری نێوان ئافرەتان و پیاوان لە ئەرک و مافدا لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی سەربە وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .

بۆ ئامادەکردنی سیاسەتی یەکسانی ئافرەت و پیاو، وەزارەتی داد لیژنەیەکەی دانا

- دادوەری داواکاری گشتی / بەدەردین کەریم : ھەرچەندە وەزارەتی داد یەکێکە لەو وەزارەتانەی کە رێژەی فەرمانبەری ئافرەتی زۆر باشە و لە ٤٧% ی تەواوی فەرمانبەرانی پێک دەھێنێت، بەڵام ئامانجمان بەھێزکردنی رۆڵی سەرکردایەتیانەی ئافرەتانە"