Skip to the content

کۆنسۆڵی گشتی فەڵەستین سەردانی وەزارەتی دادی کرد

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 16ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی 2020، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد پێشوازی لە نەزمی حەزووری، کونسوڵی گشتی دەوڵەتی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان کرد.


لەم دیدارەدا کونسوڵی گشتی فەڵەستین، روونی کردەوە بە مەبەستی زیاتر یەکتر ناسین لەگەڵ وەزیری داد ئەم سەردانەی ئەنجام داوە هاوكات چەند پرسێكی یاسایی و مێژوویی کە جێی بایەخی هەردوو گەلی کوردستان و فەڵەستین بوو، باسی سەرەکی دیدارەکە بوون.

وەزیری داد چەند روونکردنەوەیەكی یاسایی پێشکەش کرد کە جێێ بایەخ و پرسیاری میوانەکان بوو.