Skip to the content

وەزارەتی داد ڕاسپاردەکانی ناو پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ جێبەجێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، وەزیری دادی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فرسەت ئەحمەد، لە دیوانی وەزارەتی داد لەگەڵ، دکتۆر  دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، کۆبۆوەوە. لە کۆبوونەوەکەدا،  ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، دانەیەک لە پلانی ھەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشکەشی  وەزیری داد  کرد، پاش ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان پلانەکەی پەسەند کردووە، لەلای خۆیەوە، فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، پێخۆشحاڵی خۆی دەربڕیی و ئامادەیی وەزارەتی دادی نیشاندا بۆ جێبەجێکردنی ھەموو ئەو ڕاسپاردانەی ناو پلانەکە کە بە وەزارەتی دادەوە تایبەتمەندن .