بریکاری وەزارەتی داد... لە سەردەمێکداین سۆشیاڵ میدیا کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە لە خراپکردنی پەیوەندی نێوان دادگاکان وهاووڵاتیاندا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی 2021/6/21، بریکاری وەزارەتی داد، شیلان عارف، و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان دادوەر بەنگین قاسم كۆبوونهوه.
له كۆبوونهوهیهكدا هەردوولا دووپاتیان لە پتەوکردنی هەماهەنگی نێوانیان کردەوە و تاوتوێی هەموو بابەتە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی کرا، بەتایبەتی کاری ئەو دەزگا فەرمیانەی کە لە نێوان دەسەڵاتی دادوەریی و دەسەڵاتی جێبەجێکردن – وەزارەتی داد، بەهاوبەشی بەڕێوە دەبرێت، وەکو دەزگای داواکاری گشتی و پەیمانگەی دادوەریی و سەرۆکایەتی سەرپەرشتیاری دادیی.
گرفتی كهمیی ژمارهی دادوهر و ئهندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵهرهوهی دادوهری له ژمارهیهك دادگاكانی ههرێمی كوردستان و كاركردن بۆ چارهسهركردنیان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو، لهو چوارچێوهیهدا كاری پێكهوهیی و ههماههنگی هاوبهشی زیاتری نێوان ئهنجوومهنی دادوهری و وهزارهتی داد لهگهڵ دامودهزگاكانی دیكهی ههرێم بۆ دۆزینهوهی میكانیزمی گونجاو بۆ چارهسهكردنی گرفتهكان ، تهئكیدی لهسهر كرایهوه.
شیلان عارف ، بریکاری وەزارەتی داد، لە وتەیەکدا ئاماژەی بە داواکارییەکانی، یاریدەدەرانی دادوەریی و لێکۆڵەرەوانی دادیی و پێداویستییەکانیان کرد و، دانانیان لە هەندێ شارۆچکە کە پێویستیان پێیەتی، رەوشی ئەندامانی داواکاریی گشتی و دادوەران و ئیشوکارەکانی پەیمانگەیی دادوەریی تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو.
بریکاری وەزارەتی داد، شیلان عارف هەروەها گوتی " گرنگە هاووڵاتیان زیاتر هۆشیار بکەینەوە لە ئەرکی داد و دادوەریی، چونکە لەسەردەمێکداین کە سۆشیاڵ میدیا کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە بەسەر ژیانی خەڵک و لە خراپکردنی پەیوەندی نێوان دادگاکان وهاووڵاتیاندا، زیاتر گوتی کە: گرنگە هاووڵاتی باشتر لە ئیشەکانی دادگا و دەسەڵاتی دادوەریی تێ بگات و گرنگە هەر لە خوێندنی سەرەتاییەوە منداڵەکانمان فێری هۆشیاریی قانوونی و دادوەریی بکەین" .
لەلای خۆیەوە دادوەر بەنگین قاسم سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی، رایگەیاند: " دەسەڵاتی دادوەریی و وەزارەتی داد بە داواکاری گشتییەوە یەک خێزانی دادوەریین، دەرگای دەسەڵاتی دادوەریی کراوەیە بۆ هەموو وتووێژ و راگۆڕینەوەیەک لەگەڵ دەسەڵاتەکانی جێبەجێ کردن و دەسەڵاتی یاسادانان، هەروەها بەردەوامیدان بە دانیشتن و گفتوگۆکردن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کارێکی پێویست و گرنگە" سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە کە بنەمای کارکردنی ئەوان جێبەجێکردنی یاسا و دەستگرتنە بەیاساکانەوە و رایگەیاند کە " دەبێت دەسەڵاتی دادوەریی دووربێت لە (موزایەداتی سیاسی) " .
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی رایگەیاند"زۆر گرنگە هەموو لایەک هۆشیاربن و چاوەڕێی بڕیاری دادگا بکەن، چونکە بۆ تانە دان لە بڕیارەکان چەندین رێکاری یاسایی هەیە و پێویستە بەکاری بهێنن نەک لە سۆشیال میدیا و راگەیاندنەوە خەڵک و ئەملاو ئەولا لەسەر بڕیارەکانی دادگا قسە بکەن"