Skip to the content

دوو ژماره‌ی گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی بڵاو كرایه‌وه‌

هەولێر،هەرێمی کوردستان-عێراق(GOV.KRD)- ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە (٢)و(٣) ی گۆڤاری «گرێبەستی کۆمەڵایەتی»چاپ و بڵاو کردەوە.
گۆڤاری گرێبەستی کۆمەڵایەتی گۆڤارێکی زانستییە، تایبەتە بە توێژینەوەکانی بواری یاسا و بە هەرسێ زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، توێژینەوەی زانا و شارەزایانی کورد و عەرەب و شارەزایانی وڵاتانی دیکەی جیهان پاش ئەوەی لە لایەن بۆردێکی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ناوەڕۆکی توێژینەوەکان و ئاستی زانستیان دەنرخێنرێت بڵاو دەکاتەوە.