فەرمانگەی دادنووسی باتیفا دادەمەزرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی داد ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەیەکی نوێی دامەزراند.
وەزارەتی داد بەمەبەستی زیاتر پێشکەشکردنی خزمەت بە هاووڵاتیان، لە قەزای باتیفای سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، فەرمانگەیەکی دادنووسی دامەزراند.
بە واژۆی وەزیری داد، فەرسەت ئەحمەد، لە رۆژی ٣/٤/٢٠٢٢ و بە بەیانی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٢، فەرمانی دامەزراندنی فەرمانگەی دادنووسی لە قەزای باتیفا دەرچووێندراوە و لە هەمان رۆژدا دەست بەجێبەجێکردنی فەرمانەکە کراوە.