Skip to the content

‎وەزارەتی داد موڵکێکی خۆی بە زیاتر لە سێ سەدو سێ ملیۆن دینار دەفرۆشێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی داد بە ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٢، زیادکردنێکی ئاشکرای ڕاگەیاندووە، بۆ فرۆشتنی موڵكێکی وەزارەتەکە کە بریتییە لە خانوویەک .
بە پێی نووسراوەکە کە لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢ دەرچووە لە ئاگادارینامەیەکدا هاتووە کە : بە پێی حوکمەکانی ماددەی(١٢) لە یاسای فرۆشتنی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان ، ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١، وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، موڵکی ژمارە (٢/٢١٣/٤٤/وارش)، دەفرۆشێت.
موڵکەکە پێکهاتووو لە خانوویەک بە ڕووبەری(٣٣٠- مەتر دووجا)، بە شێوەی (١٦.٥ پانی و (٢٠ مەتر درێژی) خانووەکە دەکەوێتە گەڕەکی منارە، نێوان شەقامی(٦٠)و(٣٠) مەتری.
لە بارەی وردەکاریی بەشداریکردنەوە، لە ئاگادارینامەکەی وەزارەتی داد هاتووە کە هەرکەسێک ئارەزووی هەیە دەبێت سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی ) لە دیوانی وەزارەتی داد بکات لە کاتژمێر 10 ی بەیانی لە ماوەی (٣٠) ڕۆژ لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارینامەیە، بە مەرجێک بارمتەی یاسایی لە (٪٢٠) یەدەگی پێ بێت لە بری موڵکی خەمڵێنراو بۆ هەر مەترێک ٩١٨،٧٥٠،٠٠٠ نۆسەدو هەژدە هەزار و حەوتسەدو پەنجا هەزار دیناری عێراقی)کە کۆی گشتی دەکاتە (٣٠٣،١٨٧،٥٠٠- سێسەدو سێ ملیۆن و سەدو هەشتاو حەوت هەزارو پێنج سەد دیناری عێراقی ) .
شوێنی ئەنجامدانی پرۆسەی زیادکردنەکە لە (بەڕێوبەرایەتی جێبەجێکردنی هەولێر /١ ) دەبێت لە شەقامی ٤٠ مەتری بەرانبەر باڵەخانەی دەزگای ئاراسی کۆن. لە ڕۆژی چوارشەممە – ٢٥/٥/٢٠٢٢ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ.