Skip to the content

ژمارەیەکی نوێی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە

هەولێر- هەرێمی کوردستان-عێراق، (GOV.KR)- وەقائیعی كوردستان , ڕۆژنامەی فەرمیی هەرێمی كوردستانە و وەزارەتی داد دەری دەكات و ژمارە (280) ساڵی بیست و یەكەم ( 16 )ی ئازار (2022)  بەرامبەر (4 )ی ڕەشەمێ (2721) كوردی  بڵاو کرایەوە.
لەم ژمارەیەدا کۆمەڵێک یاساو ڕێنمایی و بەیان بڵاوکراونەتەوە:
- یاسای ژمارە (20) ی ساڵی (2021) 
- یاسای سەرپەرشتیارانی پرۆژەكانی كشتوكاڵی لە كەرتی تایبەت لەهەرێمی كوردستان - عیراق
- یاسای ژمارە (1)  ی ساڵی 2022 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو 
تایبەت بە ڕێكخستنی هاوردەكردن و مامەڵەكردن بەدەرمان  و ڤاكسین و پێداویستی ڤێرتەرنەری 
- ڕێنمایی ژمارە  (1) ساڵی 2022  وەزارەتی تەندروستی 
نازناوی زانستی بۆ( پزیشكان و  پزیشكانی ددان و دەرمانسازی ).
- ڕێنمایی ژمارە  (5) ساڵی 2022  وەزارەتی دارایی و ئابووری .
- درێژكردنەوەی مۆڵەتی فەرمانبەرانی دەرەوەی وڵات .
- ڕێنمایی ژمارە  (6) ساڵی 2022   وەزارەتی دارایی و ئابووری 
تایبەت بەپولی دارایی .
- ڕێنمایی ژمارە  (1) ساڵی 2022   دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە
تایبەت بەچاودێری ژینگەیی بۆپرۆژەكان .
- ڕێنمایی ژمارە  (1) ساڵی 2022  دەستەی دەسیپاكی 
تایبەت بەدواداچوون جێبەجێكردنی ستراتیژیەتی نیشتمانی بۆبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی 
- بەیانی  ژمارە ( 2 و 3 ) ساڵی  2022 وەزارەتی داد .
- بەیانی  ژمارە ( 7 ) ساڵی  2022  وەزارەتی ناوخۆ.
- بەیانی  ژمارە ( 8 ) ساڵی  2022   وەزارەوتی ناوخۆ.
گواستنەوەی گوندی ( نزیركی )
- بەیانی ژمارە  ( 5 و 6 )  ساڵی 2022 وەزارەتی تەندروستی .
- بەیانی ژمارە ( 4-5-6-7  ) ساڵی 2022 وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی .

بۆ بینینى رۆژنامەى وەقائیعى کوردستان بەشێوەى pdf کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
وەقائعی کوردستان. 280.pdf (b-cdn.net)