یاسای داواكاریی گشتی گفتوگۆی لهبارهوه كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەردوو ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنسی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ سەروەری یاسا کۆبۆوە، كەپێكهاتبوون لە: احمد سمیر بەرپرسی ڕێكخراوی هارتلاند لە عێراق و حسین شولی ڕاوێژكاری ڕێكخراوەكە و تاڤگە عزیز بەڕێوەبەری پڕۆژەكان و پێشەوا حسام الدین جێگری ڕێكخراوی لێكۆلەر و ئاودێر ئەنوەر بەرێوەبەری پەیوەندییەكانی لێكۆڵەر .
لە كۆبوونەوەكهدا باس لە یاسای داواكاری گشتی كرا كە رێكخراوی لێكۆڵەر بۆ سەروەری یاسا پڕۆژە یاسایەكیان ئامادە كرووە بۆ گۆڕینی یاسای داواكاری گشتی .
پاش گفتوگۆیەكی تێر و تەسەل لەسەر یاسای داواكاری گشتی و ڕۆڵی داواكاری گشتی، وەزیری داد باسی لە چۆنیەتی دەركردنی یاساكان و باشی و خراپی یاسا كۆنەكان یان دەركردنی یاسایەكی نوێ كرد و گوتی : من لەگەڵ ئەوە نیم یاسای داواكاری گشتی كە ئێستا بەركارە رەتبكرێتەوە و یاسایەكی نوێ دەربكرێ لەبەر دوو هۆكار :
یەكەم : ئەو یاسایەی كە هەیە هەر لەخۆڕا دەرنەچووە بەڵكو سوود لە یاسای وڵاتانی پێشكەوتوو وەرگیراوە .
دووەم :دەركردنی یاسایەكی نوێ بۆ داواكاری گشتی لەهەل و مەرجی سیاسی ئێستای كوردستان كارێكی وا ئاسان نییە .
باشتر وایە یاسا كۆنەكە دیراسە بكەین و هەموار بكرێتەوە , كەم و كوڕیەكان دەستنیشان بكەین . چارەسەر و گۆڕانكاری تێدا بكەین , دەوڵەمەندی بكەین و پێشی بخەین .
ڕێكخراوی هارتلاند ئەلایەنسی- Heartland Alliance لە بواری مافی مرۆڤ و پێداویستییەكانی مرۆڤ كار دەكات.
ڕێكخراوی لێكۆڵەر بۆ سەروەری یاسا لە بواری یاسادانان و بەرەپێشبردنی دەسەڵاتی دادوەری لەهەرێمی كوردستان كار دەكەن.