وەزارەتی داد فەرمانگەیەک و تێبینەرایەتییەکی نوێ دەکاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان-عێراق، (GOV.KRD)- وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بە بەیانی ژمارە (٨)ی ٢٠٢٢، کە لە ١١/٥/٢٠٢٢ دەرچووە، فەرمانگەی دادنووسی سێیەمی هەولێری کردەوە.
هەر لەوچوارچێوەیەدا بە بەیانی ژمارە (٧)ی ٢٠٢٢، کە لە ٢١/٤/٢٠٢٢دەرچووە، تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی کەسنەزانیش کرایەوە.
کردنەوەی ئەو فەرمانگە نوێیانە، بۆ باشتر راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیانە و بۆ کەمکردنەوەی گوشاری سەر فەرمانگە دادنووسییەکانی تر و خێرا تەواوکردنی کاری هاووڵاتیانە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە.