Skip to the content

پرۆژەی دادپەروەری بۆ منداڵان و نەوجەوانان تاوتوێکرا

 وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوابڕیاری دادگای فیدراڵی ئامانجی سیاسی لەپشتەوە بووە، بەڵام لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە هەوڵیان داوە بەرگێکی یاسایی تێوەبپێچن، چونکە دەزانن بڕیارەکانی ئەو دادگایە، بواری تانە لێدانی نییە.
 
ئەو وتانەی وەزیری داد لە میانەی کۆبوونەوەیەکی فەرسەت ئەحمەد و مادس ئۆیین، بەرپرسی ئۆپەرەیشنی رێکخراوی یونیسیف بوو لە عێراق کە تایبەت بوو بە راپۆرتی هەڵسەنگاندنی جێبەجێکردنی پرۆژەی "دادپەروەری بۆ منداڵان و نەوجەوانان" .  
پرۆژەی دادپەروەری بۆ منداڵان و نەوجەوانان، پرۆژەیەکی هاوبەشی وەزارەتی داد و رێکخراوی یونیسێفە، کە  ماوەی دووساڵە، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی دەکات و بە هاوکاری رێکخراوی یونیسێف جێبەجێ کراوە.
ئەو پرۆژەیە دەبێتە نەخشەڕێگەیەک بۆ چۆنێتی پاراستنی مافی منداڵان لە داهاتوودا، وەزارەتی داد بەردەوام دەبێت لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی یونیسیف کە لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی پێدراو و بڕیارە لەپلانی پێنج ساڵی داهاتووی خۆیاندا، بەهاوکاری وەزارەتی داد و وەزارەتە پەیوەندارەکانی تری حکومەتی هەرێمیکوردستان جێبەجێ بکرێن.  
 
لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی بۆ باشترپاراستنی مافەکانی مندالان و نەوجەوانان پێشنیارکراوە، وەزیری داد،لە وتەکانیدا، دووپاتی لەوە کردەوە کە "بەهۆی گوشارە داراییەکانی حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە، دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانای جێبەجێکردنی زۆر لە پرۆژەکانی ناو پلانەکەیان نییە، چونکە بەردەوام لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە، بەغدا گووشاری زیاتر دەخاتە سەر هەرێمی کوردستان و لە دوا بڕیاریشدا، ناردنی ٢٠٠ ملیاردیناری مانگانەیان بۆ هەرێمی کوردستان بڕیوە، کە مووچەی فەرمانبەرانی پێدەدرا" .