وەزارەتی داد فەرمانگەی دووەمی بۆ مامەڵەى کاخەزە داراییەکان و کۆمپیالەکان تەرخان کرد
![](/media/16941/وه-زاره-تی-داد-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133141837940000000)
وەزارەتی داد بەڕێوبەرایەتیی دووەمی لە پارێزگای هەولێر تایبەت کرد بە ڕاییکردنی مامەڵەی کاخەزە بازرگانییەکانی شیاوی ئاڵووێرپێکردن و مامەڵەکانی کۆمپیالەکان.
وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەیانی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٣ کە لە ٢٢ى ئایارى ٢٠٢٣ واژووی کردووە و لە ژمارە ٣٠٥ی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، بەڕێوبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی لە پارێزگای هەولێری تایبەت کردووە بە ڕاییکردنی مامەڵەکانی کاخەزە داراییەکان و جێبەجێکردنی مامەڵەکانی کۆمپیالەکان.
پاش ئەوەی ئەو بەیانە لە ڕۆژنامەی فەرمیی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ڕاییکردنی ئەو جۆرە مامەڵانەیان سەردانی بەڕێوبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەم لە پارێزگای هەولێر بکەن.