Skip to the content

وەزیری داد: پاکی، لێهاتوویی، شارەزایی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان پێودانگی پێدانی پلە و پۆستە بە فەرمانبەران

 رۆژی سێشەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٣،  لە مەراسیمێکدا کە شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد و ئازاد رۆستەم، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە دادییەکان و نەریمان تاڵیب، وتەبێژی وەزارەت ئامادەیی بوون، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، دەستەڵاتی دادنوسی بەخشیە هەیبە مەجید عەبۆ، کە وەکو دادنووس کار بکات.
 
لە وتەیەکدا، وەزیری داد رایگەیاند :'' لە پێدانی پۆست و دانانی بەرپرسی فەرمانگەکان، لەوەناپرسین ئەو فەرمانبەرە سەر بە چ پێکهاتە و ئایین و نەتەوە، یان چ پارتێکی سیاسییە، پێودانگی ئێمە، پاکی، لێهاتوویی، شارەزایی و شێوازی ئەو کەسەیە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان." 
 
فەرسەت ئەحمەد هیوای سەرکەوتنی بۆ هەیبە مەجید خواست، کە وەکو دادنوس لە عەینکاوە دەست بەکاردەبیت و ئاماژەشی بەوەدا کە هۆکاری پێدانی ئەو متمانەیە مێژووی خزمەتەکانی ئەو و دڵسۆزییەتی بۆ کارەکانی، کە لەساڵانی رابردوودا بەپاکی و رێکوپێکی ئەنجامی داوە و داواکارین لەو پۆستە نوێشدا بەهەمان شێوە بەردەوام بیت" .