وەزیری داد پێشوازى له سەرۆکی ناوەندی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی حوکمی یاسا و دەستپاکی کرد
ڕۆژی دووشەمە ١٦ى كانوونى يهكهمى ٢٠٢٤،فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی له وەسیم حەرب، سەرۆکی ناوەندی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی حوکمی یاسا و دەستپاکی کرد.
لەو دیدارەدا کە سەردار یاسین، سەرۆکی ئەنجومەنی شورا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، لەبارەی چەندین بابەتی یاسایی و دیراساتی یاسایی، بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
کارو چالاکییەکانی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی لە وەزارەتی داد و هەماهەنگيی زیاتری نێوان ناوەندەکانی توێژینەوە لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، وەزارەتی داد، ناوەندێکی بۆ توێژینەوەی یاسایی دامەزراندووە، کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا ناوەندەکە پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتيی زانستيی خۆی سازکرد و ٥٢ توێژینەوە تیایدا پێشکەش کران و ٥٨ پسپۆڕی بوارە جیاجیاکانی یاسا لە هەرێمی کوردستان، عێراق، وڵاتانی عەرەبی، فهرەنسا و چین تیایدا بەشداربوون.