به ئامادهبوونى وهزيرى داد ڕۆژى ئاڵاى كوردستان بهرز ڕاگيرا
بە ئامادەبوونی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شیلان عارف، بریکاری وەزارەت و بەڕێوبەرانی گشتيی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی داد و دادوەر و ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی شورا و سەرپەرشتیارانی دادی و بەڕێوهبەران و فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەتی داد، ڕۆژى سێشهممه ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە وەزارەتی داد، ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا سەردار یاسین، سەرۆکی ئەنجومەنی شورا لە هەرێمی کوردستان، گوتاری وەزارەتی دادی پێشکەش کرد، کە تیایدا مانا و پێگەی ياسايى و بەهای نەتەوەیی و مێژووی ئاڵای کوردستانی خستەڕوو، دووپاتی لەوە کردەوە کە ئەم ئاڵایە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد لەلایەن
پێشەوا قازی محەمەد، بە ئامادەبوونی سەرکردەی مەزنی نهتهوهييمان مەلا مستەفا بارزانی نەمر هەڵکراوە.
گوتاری وەزارەتی داد، ئاماژەی بە بەها و پێگەی ئەم ئاڵایە لە هێزە مەعنەوی و سیمبولیەکەیدایە، کە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٩ بە یاسا ڕێکی خستووە و دایناوە و بووهتە ڕەمزی خەباتی ئازادیخوازانەی گەلی کوردستان و نەتەوەی کورد لە دەرەوە و لە ناوەوەی کوردستاندا و هەزاران شەهید لەپێناویدا گیانی خۆیان بەخت کردووە.